بابه‌ت: ئيعجازێكی تری مه‌زن ، سه‌ره‌تاو كۆتایی گه‌ردوون به پێوه‌ری زانست
[center]ئيعجازێكی تری مه‌زن ، سه‌ره‌تاو كۆتایی گه‌ردوون به پێوه‌ری زانست
ئه‌مه وێنه‌يه‌كی گه‌ردونه كهلهنزيكهوه گيراوه
[/center]
ئه‌نشتاين ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ركه‌سێك له‌شه‌وێكی ساماڵ دا بڕوانێته گه‌ردوون و جوانيهكهی ببينێت،ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه جۆش و خرۆش نهيگرێت و بير له دروستكه‌ره‌كه‌ی نه‌كاته‌وه،ئه‌وا زيندوێكی مردوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌واڵێكه به‌رله سه‌ده‌ی بيست نه‌زانرابوو،بۆيه ده‌كرێت به يه‌كێك له گرنگترين و وروژێنهرترين هه‌واڵه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌يه بزانرێت،
ئه‌م ههواڵهكۆتای به ناكۆكيێكی درێژ‌و كۆن هێنا له‌نێوان ئه‌وانه‌ی بڕوايان وابوو كه گه‌ردوون كۆنه‌و له‌كۆنه‌وه ههبوهوسهرتای نه‌بوه،له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕادارانهیی بڕوايان وابوو كه چۆن سه‌ره‌تای هه‌بوه به‌م شێوه‌يه‌ش ڕؤژێك دێت كۆتاييهكهی ده‌بينين،
كه‌واته با ده‌ستخۆشی له‌زانايان بكه‌ين،وايان كردوه زانست به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ڵبستێت و ڕاستيه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
زانای بيركاری ناسی ڕوسيايی(ئهلكساندهرفريدمان1888_1925م)ليكۆڵينهوهيهكی كردوڕايگهياندكهپێكهاتهی گه‌ردوون ڕاوه‌ستاو نيه،گه‌ردوون ناسی بهلجيكایی(جورج لوميثر_1894،1966_)يه‌كه‌م كه‌س بوو ئه‌م ڵێكۆڵينهوه لێكدانه‌وه بيركاريهی (فريدمان)یبهههند وه‌رگرت،له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه لێكۆڵينه‌وه بيركاريه،ئه‌م گه‌ردوون ناسه وتی:
گه‌ردوون سه‌رتای ههيهو له‌فراوان بوونيش به‌رده‌وامه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو زانايه وتيان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی (بيردۆزی)مايهوه تاوه‌كو گه‌ردوون ناس(ئهدوين هابل_1889،1953_)كه‌له نيشانگهری گه‌ردوونی(شاخی وڵسن)له كاليفۆرنيا كاری ده‌كرد،ڕاگه‌ياندن و دۆزينهوهيهكی مێژووی له‌بواری گه‌ردوون ڕاگه‌ياند:
ئه‌و ئه‌مه‌ی دۆزيه‌وه كه‌وا تيشكی ئه‌ستێره‌كان به‌ره‌و سوری ده‌ڕۆن،ئه‌و گۆڕانه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه له
زه‌وی،ئه‌و ڕه‌نگه‌ی به‌ره‌و لايه‌نی وه‌نه‌شه‌یی ده‌ڕوات،به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر نزيك بونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه له‌ئێمه،له‌م ڕوه‌وه (ئهدوين هابل)ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌وا ئه‌مه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر گه‌روه بوون لێكچونی گه‌ردوون،ئه‌م دووركه‌تنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ش وای لێدێت پێك هاته‌ی گه‌ردوون ڕۆژێك له‌م گه‌وره بوونی كۆتایی پێدێت و ژيان كۆتایی پێدێت،ئه‌م گه‌وره بوون و لێكژوونهی گه‌ردوون له‌سه‌ره‌تادا بچوك بوه‌و له‌ئه‌نجامی تهقينهوهيهكی مه‌زنی گه‌ردوون له‌يه‌ك خاڵ دا دروست بوه‌و كه به ته‌مه‌نی (1520)مليار ساڵ خه‌مڵێنراوه،دواتر به‌تێپه‌ڕ بوونی كات وه‌ك ئێستای ڕێكخراو جوان بوه.
[center][/center]
ئه‌م وێنه‌يه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆره، كه‌وه‌كو كورهيهكی ئاگردهركهوتوه و له‌دووری مليۆنان كيلۆمه‌تره‌وه گيراوهو پله‌ی گهرميهكهی به مليۆنان پله‌ی سه‌ده‌ی مه‌زه‌نده كراوه، ئه‌مه له‌كاتێك ئه‌م خۆره له‌به‌رامبه‌ر گه‌ردوون دا وه‌ك به‌ردێكی بچوك وايه له‌سه‌ر شاخێكی مه‌زن،بير له گهوهرهيي گه‌ردوون بكه‌وه!!.
كه‌واته خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست لێره‌دا ئه‌م زانايه ددانی به‌وه‌دا ناوه كه‌وا گه‌ردوون چۆن سه‌ره‌تای هه‌بوه،به‌م شێوه‌يه‌ش كۆتایی ده‌بێت.
له‌ساڵی (1948ز) زانای گه‌ردوون ناس (گموف)هات و وتی(ئه‌م تهقينهوهيهی بوه‌ته هۆكار بۆ دروست بوونی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی ئێستا به‌ڕاستی زۆر مه‌زن بوه،بۆيه ده‌كرێت ئێستا له‌سه‌ر مانگ يان هه‌ندێك له‌ئه‌ستێره‌كان پاشماوه نيشانه‌كانی ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه مابێت.
دواترله ساڵی(1965ز)لێكۆڵه‌ران(ئارنۆبنزياس)و(ڕۆبه‌رت وڵسن) هاتن و وتيان:به‌ڵێ دوكه‌ڵی گه‌ردوونی پاشماوه‌ی ته‌قينه‌وه مه‌زنه كه ولهئاسمانهكان به‌چاو ده‌كه‌وێت.
له‌ساڵی (1989ز)مانگی ده‌ستكردی(COBE) ئه‌و زانياريانه دوپات كرده‌وه.
به‌م شێوه‌يه خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست له‌دايكبوونی گهردوونيان سه‌لماند،دواتر گه‌يشته ئه‌و ڕاستی ئه‌و بنهمايهی هه‌رشتێك سه‌ره‌تای هه‌بێت كۆتاییشی ده‌بێت.
ئالێره‌دا به‌ته‌واوی ئه‌م بۆچونه پوچه‌ڵ كرايه‌وه كه ده‌ڵێت (گه‌ردوون هه‌ميشه ڕاوه‌ستاوه وسهرتاو كۆتایی نيه).
سه‌ير كه‌ن چۆن خوای گه‌وره باسی دروست كردنی گه‌ردوون ده‌كات:
[ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ] الأنعام 101
واتا:
( بێگومان ئه‌و زاته به‌ديهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌ويه له جوانترين و ڕێك و پێكترين شێوه‌دا، چؤن ڕۆڵه‌ى ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌رى نه‌گرتووه؟! به‌ڵكو هه‌موو شتێكى دروست كردوه، به‌ڕاستى ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێك زانايه).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ ] التغابن 3
واتا:
( ئه‌و خوايه له‌سه‌ر بنچينهى حه‌ق و ڕاستى ئاسمانه‌كان و زه‌وى دروست كردووه، وێنه‌ى ڕووخسارى ئێوه‌شى كێشاوه به‌جوانترين شێوه، گه‌ڕانه‌وه‌و سهرئهنجاميش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه).
له29))ئايهت دا ده‌سته‌واژه‌ی (خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ)دووباره بۆته‌وه،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كه له‌خۆيدا. سبحان الله
ئه‌مه واتای چيه؟!.
ئايا چ جۆره پهيوهنديهك له‌نێوان ئايين و زانست هه‌يه؟!.
ئايا ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌رون پۆخڵانه ده‌ڵێن ئايين شتێكه ته‌نها په‌يوه‌ندی نێوان خودا‌و بهندهيهو شتێكی تر نيه؟!.
ئايا ڕاستيان كرد ئه‌وانه‌ی وتيان ئيسلام ئاينێكی دواكهتوه قورئان په‌رتوكی چيڕۆكهكۆن و بێ بنهماكانهو هيچی تر؟!.
ئه‌مه واتای ئه‌وه‌يه زانست و ئايين په‌يوه‌نديان پێكه‌وه ههيهو ئه‌م بۆچونه‌ی (ئه‌ڕستۆ)ش كه ده‌ڵێت كه‌ون ئهزهليه)پوچه‌ڵ بويه‌وه
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بيه‌وه ((((( عبدالمجيد ههريری )))))
----------------------------------------------------------
http://youth-talk.net/?p=3919
http://www.ebnmasr.net/forum/t115370.html
http://www.aadd2.com/vb//showthread.php?t=107651
http://www.facebook.com/notes
http://www.qloopmasria.com/vb/showthread.php?p=660394
http://www.ibtesama.com/vb/showthread-t_213489.html