بابهت: ئەگەر ناختان هەڵگری ئەم سێ شتە بێت ئەوا ژیان جوانە
ئەگەر ناختان هەڵگری ئەم سێ شتە بێت ئەوا ژیان جوانە
دانیشتوانی گوندیك بۆ نوێژە بارانە چوونە دەرەوە و هەموو دانیشتوان كۆ بونەوە لە ناویانا تەنها یەكێكیان چەتری هەڵگرتبوو ... بەمە ئەڵێن
بــــــــــــــاوەڕ
... باوكەكان منداڵەكانیان بەرز دەكەنەوە بۆ ئاسمان منداڵەكان لە خۆشیا پێ ئەكەنن ئەسڵەن كەوتنە زەوی لە خەیاڵیاندا نیە چونكە دڵنیان باوكیان ئەیانگرێتەوە... بەمە ئەڵێن
مـــتـــــمـــــــــانە
كاتێك شەوان ئەچینە ناو جیگە هیچ گەرەنتییەكمان نییە بۆ بەئاگا بوونەوە بەڵام هێشتاش بۆ ڕۆژی داهاتوو پلانمان هەیە ...بەمە ئەلێن
ئـــــــــومێــــــــد
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم