بابه‌ت: بلوتوس
بلوتوس له‌نێوان سوود و خراپ به‌كارهێناندا
بلوتوس وه‌ك به‌شێك له كارگوزایهكانی ئامێره نوێیه‌كانی گه‌یاندن، له‌ساڵی 1998 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوبۆوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك \"نۆكیا و ئای بی ئێم و ئاریكسۆن و ئینتل و تۆشیبا\" به‌هاوبه‌شی جاڕی كۆمه‌ڵه‌ی The Bluetooth special Interest Group یان دا كه به Bluetooth كورتكراوه‌ته‌وه و بۆته خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌كی ناو به‌رهه‌مه‌كانیان. دواتر چه‌ندان كۆمپانیای تری بواری گهیادنی ته‌كنیكی زانیاریاییهكان چوونه پاڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه.
بلوتووس چییه؟
سه‌باره‌ت به‌وشه‌ی Bluetooth بۆچوونی جیاواز هه‌یه، لهوهكهپیدیا هاتووه، له ناوی \"هارڵد بلوتوس\"ی پادشای دانیمارك هاتووه، ته‌كنیكی پلۆتوسیش پشت به په‌یوه‌ندیكردنی بێ ته‌ل له دووره‌وه ده‌به‌ستێت و ده‌توانین بڵێن بریتییه له تۆڕێكی په‌یوه‌ندی كردنی بێ ته‌لی تایبه‌ت كه كورتكراوه‌ته‌وه له PAN Wireless له‌گه‌ڵ ته‌كنیكی گه‌یاندن له رێگای تیشكی ژێر سوود IRDA چه‌ندان جیاوازی هه‌یه، له‌وانه، رووبه‌رێكی فراوانتر رووماڵ ده‌كات و به‌ربه‌ست و رێرهوهكانیش كاری تێناكه‌ن و به‌زیاتر له ئامێرێكیش ده‌گات. پێویسته راستییه‌كی تریش له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌ویش ئه‌ویه ته‌كنیكی بلوتوس ته‌نیا له‌ناو ئامێره‌كانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر سنووردارنهكراوه، به‌ڵكو زۆر ئاساییه بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌م ته‌كنیكه له دووره‌وه ئۆتۆمبیل هه‌ڵبكه‌ین، یاخود ئامێره كاراییه‌كانی ناو ماڵ دابگیرسێنن. له‌م رووهشدا له ریمۆن كۆنترۆڵی ئاسایی كایگهرتره، چونكه ئه‌و پێویستی به تیشكێك هه‌یه كه به‌ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌گات به ئامێره‌كه، كه‌چی بلوتوس مه‌رجی له‌م جۆره‌ی گه‌ڕه‌ك نییه.
سوود و زیانه‌كان
بێ گومان خزمه‌تگوزاری بلوتوس له ناو ئامێره‌كانی گه‌یاندنی هاوچه‌رخ به‌خزمه‌تێكی بێ هاوتا داده‌نرێت، به‌هۆیه‌وه ده‌توانین به ئاسانی كۆپی داتاكان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاڵووێر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌خێرایی و خۆڕایی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها به‌و رێگایه خه‌ڵكی نزیك به‌یه‌كتر ده‌توانن په‌یامی خۆیان بۆیه‌كتر بنێرن به‌بێ ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی مۆبایله‌كانیان كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام هاوكات بلوتوس زیانی تایبه‌ت به‌خۆشی هه‌یه، دیارترینیان له‌وكاته ده‌بینرێت كه له‌نێوان خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی \"گه‌نجان\" به‌خراپی به‌كارده‌هێنرێت، واتا فایلی وه‌ها بۆ یه‌كتری ده‌نێرن كه ناوه‌ڕۆكی نابه‌جێی تێدابێت، ئه‌مه جگه له به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌هۆی ناردن و وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره ناوه‌ڕۆكانه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی ته‌كنیكی بلوتوس هه‌ندێك كه‌لێنی ترسناكی سیكیورتی له چه‌ندان جۆری مۆبایل هاتۆته ئارا كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌كاربه‌ران و داتاكانیان بدزرێت، بۆیه پێویسته هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بكه‌ین و بزانین له چ كاتێكدا له ئامێره‌كانمان دایده‌گیرسێنن و بۆچ كارێكیش به‌كاریده‌هێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته هه‌رده‌م دڵنیابین له‌ناو مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانمان داتای تایبه‌تی وه‌ها هه‌ڵنه‌گرین كه له‌كاتی له ده‌ست ده‌رچوونیان كاره‌سات بنێنه‌وه.