بابهت: *بەجێت دێڵم دڵنياشـــم*
[size=16][right]بەجێت دێڵم دڵنياشـــم
ئــەگەر رۆشتم خراپترين ژينی دونيا لە غەريبی چاوەرێمە
بەجێت دێڵم گەر نـــامۆش بووم
ئــەندێشەی تۆ بيرەوری يادەکانت
هـــەموو شەوێك لەسەرجێما لەياد ناچێ
... ... سيمای مەرگی ئــەرخەوانی ئەشقێکی وێڵ لەسەر رێمە
وا ئەرۆم سەری کاسم هەڵگرتووە.....
هەگبەی غەمم لە کۆڵ ناوە
دڵی وێڵم بە ناچاری بە زيندووی لە چاڵ نــــاوە.....
دمێ ســـاڵە چاوەرێم و داری هيوام بەر ناگرێت
زۆر لە مێژە ئەشقی تۆم
گـــوڵێ عومرم چرۆ ناگـــرێت ....
ئـــازيزەکەم وا دەرۆم هەنگاوەکان بەرەو داوە رام دەکێشن
يــــادگاريەکان هەناسەی بێ ئومێديم بـــۆ هەڵدەکێشن .....
ئـــازيزەکەم گەر رۆشتيشم ...
لـــەگـــەڵ زەردەی ئـــێــوارنە يــــادی خـــەندەم بـــــکەرەوە
لـــــەگـــەڵ رەهــــێــڵەی بـــارانە گــــريـــانـــم بــــێــــنـــەوە يــــاد
لـــەگـــەڵ وەرينی گـــەڵا دا ســـۆزی ئـــەشقــی بە جـــێــمــاوم
ئـــارامـــگــــای دڵـــەی شـــێـــواوم بـــۆ ســـاتێـــك بـــە ســـەر کەرەوە
ئـــــــــــــەرۆم .....ئــــــــــــــەرۆم
تـــا ئـــەگـــەمە ئــەو جــێــگــايـــەی تـــــــــــــــــۆ يــەکی تـــر ئــــەدۆزمـــەوە
يان ئـــەمـــجـــارەش بــەنــاچـــاری کــۆر پــەی خـــۆزگـــەم بــــەدەســـتی خـــۆم ئەنێژمەوە[/right][/size]