بابه‌ت: ئيعجازێكی زۆر مه‌زنی زمانه‌وانی قورئانی پيرۆز
[center]ئيعجازێكی زۆر مه‌زنی زمانه‌وانی قورئانی پيرۆز
][/center]
خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست له‌م بابه‌ته‌دا كه دوا بابه‌ته ،ئيعجازێكی تايبه‌تی زمانه‌وانی قورئانی پيرۆز ده‌خه‌ينه‌ڕوو له‌نێوان2 وشه‌ی قورئانی پيرۆزكهئهويش جياوازی نێوان وشه‌ی(الزوج)و(امرأة)ه، ئه م 2وشه‌يه زۆر له‌قورئانی پيرۆزدا هاتوون،به‌ڵام له‌مانادا ئيعجازێكی زمانه‌وانی مه‌زنيان هه‌ڵگرتوه،به‌ر له‌وه‌ی ئيعجازهكه باس بكه‌ين،ئه‌بێ له‌مانای ئه‌م وشانه تێبگه‌ين كه‌له ڕووكاريان دا هه‌ردووك به‌مانای هاوسه‌ری ژيانه‌وه دێن،به‌ڵام لهناوهڕۆكيان قورئانی پيرۆز لهئيعجازێكی زمانهوانيهوه جياوازی هه‌ردووكمان فێرده‌كات به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه:
ئايا چ كاتێك ده‌گوترێت (زوج) وه چ كاتێك ده‌گوترێت (أمرأة)؟!.
لهئايهتهكانی قورئانی پيرۆز دا كاتێك ورد دهبينهوهدهبينين كه‌وا جياوازيان هه‌يه:
وشه‌ی(زوج)كاتێك ده‌گوترێت كه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌نێوان ژن و پياوهكهدا به‌شێوه‌يه‌كی ته‌واو ژن و مێردايهتيان له‌نێوان دا هه‌بێت و جياوازی له ئايين و بيرو ڕايان دا نه‌بێت،به‌ڵام وشه‌ی(أمرأة)كاتێك ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر له‌نێوان ژن و پياوهكهدا جياوازی له ئايين و بيروڕاو ڕه‌گه‌زدا هه‌بێت.
ئهگهرجياوازی له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا هه‌بوو،ئه‌وا قوز به‌وشه‌ی(أمرأة)ده‌ری ده‌بڕێت: نموونه‌ی ئه‌مه وه‌كو(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا
لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ(الروم 21
واتا: (يه‌كێك له نيشانه و به‌ڵگه‌كانى تر‌ى ئه‌وه‌يه: كه هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رى بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بگرن لهلايداو له نێوانتاندا خۆشه‌ويستى و سۆز‌و ميهرهبانى فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستى ئا له‌و دياردانهدا نيشانه و به‌ڵگه هه‌يه بۆ كه‌سانێك بيرده‌كه‌نه‌وه و تێده‌فكرن).
لێره‌دا خوای گه‌وره وشه‌ی (زوج)ی به‌كاهێناوه،چونكه باسی خۆشه‌ويستی و بهزهييی ده‌كات له‌نێوان ژن و مێرده‌كه‌دا ،كه‌واته تێكگهيشتن و جياوازيهك لێره‌دا نيه بۆيه ئه‌م وشهيهی به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَاوَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا(الفرقان 74.
واتا: ( ئه‌وانه‌شن كه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌كانمان كه‌سانێكمان پێ ببه‌خشه كه ببنه مايه‌ى ڕووناكى ديدهمان و شادمانى دڵمان و بمان كه به پێشه‌وا بۆ پارێزكاران و خواناسان).
لهئايهتێكی تردا ده‌فه‌رموێت:
[ وَقُلْنَا يَا آَدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ] البقرة 35.
واتا:
( ئينجا وتمان: ئه‌ى ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژيان به‌رنه‌سه‌رو نيشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لى، به‌ڵام نزيكى ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكى ديارىكراو بۆ تاقىكردنهوه لێيان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گينا ده‌چنه ڕيزى سته‌مكارانه‌وه).
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دايكه حه‌واو سيدنا ئاده‌م ته‌واو له‌گه‌ڵ يه‌كتر له ڕه‌گه‌زی مرۆڤايه‌تی و ئاينه‌وه يه‌ك ڕێگابوون بۆيهوشهی(زوج) ی به‌كاربردوه،كه‌واته به‌م ده‌ربڕينه بێت خوای گه‌وره دايكه حه‌وای به خێزانی سيدنا ئاده‌م ناوبردوهونهيفهرموه أسكن أنت وأمرأتك).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ(
واتا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نزيكتر به ئيمانداران له خودى خۆيان واته ده‌بێت له خۆيان زياتر خۆشيان بوێت و فه‌رمانه‌كانى له سه‌رو فه‌رمان و داخوازى خۆيانه‌وه بێت خێزانهكانيشى دايكيانن (دايكى ئيماندارانن).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانی خۆشه‌ويستمان لهئاين و ڕه‌گه‌زی مرۆڤايه‌تی و هه‌ڵس و كه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر_د.خ_هاو ڕێگاو ته‌بابوونه ،بۆيه خوای گه‌وره‌ی نهيفهرموه(ونسائه أمهاتهم).
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ڕێككهتن و هاو ڕێگاييه و يه‌ك ئاينی و تهباييه له‌نێوان ژن و مێرده‌كه‌دا نه‌بوو،ئه‌وا خوای گه‌وره له‌جياتی وشه‌ی(زوج)به(أمرأه) دهريبڕيوه،نموونه‌ی ئه‌م ده‌ربڕێنه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوااِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا(.التحريم 10
واتا:
(خوا نموونه‌ى هێناوه‌ته‌وه به ژنى نوح و لوت بۆ ئه‌وانه‌ى كه بێ باوهرِ بوون، كه ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌رى دوو به‌نده‌ى چاك و پاكى ئێمه بوون، كه‌چى خيانه‌تيان لێ كردن (باوهرِيان پێيان نه‌بوو، غهيبهتيان ده‌كردن، گاڵته‌يان پێده‌كردن...)، ئيتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فرياى هاوسه‌ره‌كانيان نه‌كه‌وتن، له قيامهتدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه ده‌چنه ناوى).
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه دا چونكه خێزانه‌كانی سيدنا(نوح)و سيدنا(لوت)هه‌ردوكيان له‌گه‌ڵيان دا لهئاينهوه جياواز بونه وله‌گه‌ڵ مێردهكانيان ته‌با نه‌بوون،بۆيه له‌جياتی وشه‌ی(زه‌وج) به(أمرأة)ناويان هاتوه،واتا خوای گه‌وره نهيفهرموه (زوج نوح وزوج لوطٍ(
هه‌روه‌ها لهئايهتێكی تردا ده‌فه‌رموێت:
[ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ آَمَنُوا اِمْرَأَةَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ] التحريم 11
واتا:
( هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ى هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ى فيرعهون بۆ ئه‌وانه‌ى كه باوهڕِيان هێناوه، كاتێك وتى: په‌روه‌ردگارا له‌لاى خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێكم بۆ دروست بكه تا به‌رده‌وام بهديدارت شاد ببم و له ده‌ست فيرعهون و كاروكردهوهى ڕزگارم بكه و له ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مكاره‌ش ده‌ربازم بكه(.
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا چونكه خێزانی فيرعهون موسڵمان بوو فيرعهونيش بێ باوه‌ڕ،بۆيه له‌جياتی وشه‌ی زه‌وج (أمرأه)ی بۆ به‌كارهاتوه.
هه‌روه‌ها لهئيعجازه ڕهوانبێژيهكانی قورئانی پيرۆزدا ئه‌وه هاتوه كه‌وا خێزانی سيدنا زه‌كه‌ريا_س.خ_چونكه نه‌زۆك بوه به‌م هۆيه‌شه‌وه جياوازيهك له‌نێوانيان دروست بوه، بۆيه خوای گه‌وره وشه‌ی(امرأة) به‌كار بردوه نه‌وه‌ك(زوج):
[وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِنْ وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًافَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا]مريم 5
واتا:
(بهڕِاستى من له‌وه ترساوم كه خزم و خوێَشان و عه‌شره‌ت دواى مردنم سه‌رگه‌ردان بن ، (چونكه كه‌سێكى وايان تيادا به‌دى ناكه‌م كه شايسته‌ى گه‌ياندنى پهيامهكهت بێت، خۆت ده‌زانيت) خێزانه‌كه‌شم منداڵى نابێت، بۆيه داواكارم لهبهخششى خۆت به‌هره‌وه‌رم بكه و منداڵێكم پێ ببهخشيت كه بتوانێت جێگه‌ى من بگرێته‌وه).
لێره‌دا لهئاينهوه يه‌كن به‌ڵام ژن و مێردايهتيهكه به‌ته‌واوی نه‌هاتۆته دی،واتا كه‌م و كوڕيهك هه‌بوه،له‌به‌ر ئه‌م جياوازيهو كه‌م و كوڕيه كهلهنێوانيان هه‌بوه‌و ئه‌ويش نه‌بوونی توانای منداڵ بون بوهلهلايهن خێزانه‌كه‌ی سيدنا_زهكهرياوه_س.خ_بۆيه وشه‌ی (أمرأه)بۆ به‌كار هاتوه‌و نهيفهرموه(وزوجتي عاقرا)،ئه‌وه‌ی كه لێره زۆر سه‌يره ئه‌وه‌يه كه‌وا دوای ئه‌وه‌ی سيدنا زه‌كه‌ريا_س.خ_نزای ئه‌وه‌ی كرد خوای گهورهمنداڵێكی پێ ببه‌خشێت،خوای گه‌وره‌ش نزاكه‌ی يراكردوسيدنا(يه‌حيا)ی _س.خ_ پێ به‌خشی،كه‌واته لێره‌دا ئه‌و جياوازيهی له‌نێوانيان دا هه‌بوو به له‌دايك بوونی سيدنا(يه‌حيا)_س.خ_نه‌ما ،بۆيه دوای له‌دايكبوونی خوای گه‌وره وشه‌ی (أمراة)ی لابرد و وشه‌ی (زوج)ی به‌كارهێنا:
[ وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ * فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ] الأنبياء 89_٩٠.
واتا:
يادى (زكريا) ش بكه‌ره‌وه كاتێك هاناو هاوارى بۆپهروهردگارى برد‌و وتى: په‌روه‌ردگارا؛ من بهتهنهاى مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌يه‌كى چاك و پاكم پێ ببه‌خشه) تۆيش چاكترين زاتێكى له پاش من و هه‌موو مردوويهك ده‌مێنيته‌وه*ئينجا ئێمه نزاكهيمان گيرا كرد‌و(يحيى) مان پێبه‌خشى، هاوسهرهكهشيمان بۆ چاككرد كه مندالَى ببێ، چونكه بهڕِاستى ئه‌وانه چالاك و گورج و گۆڵَ بوون له ئه‌نجامدانى هه‌موو خێر‌و چاكهيهكدا و نزاى بهكوڵيان ده‌كرد، به‌ئومێدى ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتى ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمى ئێمه ده‌ترسان و ئه‌وان هه‌ميشه گه‌ردن كه‌چ بوون بؤ ئێمه.
سه‌ير بكه‌ن خوێنه‌رانی به‌ڕێز كاتێك منداڵه بو دوای ئه‌وه خوای گه‌وره نهيفهرموه(وَأَصْلَحْنَا لَهُ أمرأته)،به‌ڵكو وشه‌ی (زوج)ی به‌كار برد چونكه جياوازيهكه كه نه‌زۆكی بوو نه‌ما.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان زانی كه ئه‌م 2وشه‌ی(زوج)و(امرأة)دوو وشه‌ی(ألفاظ مترادف)نين.
سبحان الله ،ئا ئه‌م ڕهوانبێژيهی قورئانی پيرۆزه كه هۆنه‌ر و زانا زمانزانه‌كان له‌به‌رامبه‌ری دا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ وه‌ستاون.
وه‌رگێڕانی لهعهرهبيهوه ((((( عبدالمجيدههريری ))))))
[center][][/center]
-------------------------------------------------------
http://tamimbarghouti.alafdal.net/t1091-topic
http://www.shbab-2day.com/vb/t86828.html
http://www.nokiagate.com/vb/showthread.php?t=392962
http://www.srr7.com/vb/showthread.php?t=5994
http://www.syrianclinic.com/vb/threads
[/SIZE]