بابهت: قوربانی یهکی قوربان له پێناو قوربان بوونی یهزدان
[center]هۆ ڕۆڵەكەم .. هۆ بابەگیان
بۆ یەكەمجار، لە زانكۆی ئیمانی خوادا، دوو شۆڕە سوار، دوو ئیماندار باوك و كوڕێ، دوو پێغەمبەر، لە چۆڵ و هۆڵ و دۆڵێكا شەهادەی دكتۆرای ئیمان، لە زانكۆی ئیمانی یەزدان بە پلەی ئیمتیازی وەردەگرن .. سەرنج بدەن .. گوێ رادێرن:
ـ هۆ رۆڵەكەم..جگەرگۆشەم..كوڕە شیرینەكەی بابە.. تروسكاییەكەی ئەم بوونە .. ئێستا لێڵەو دوا رۆژ روونە.
+ ئەرێ بابە؟ ئەمڕۆ بۆ وا پڕ بە چاوان سەیرم ئەكەی؟ هۆ بابەگیان ..! ئەمڕۆ بۆ وا بەتاسەوە دەستة جوان و پیرۆزەكەت لەم گەردنە ناسكەم ئەكەیت؟ باوكی شیرین چی روویداوە؟ تەنها گیانی خۆم شك ئەبەم كەوا شایستەی ئەوە بێت لەپێناو رازی بوونت لێم، پێشكەشی كەم!
ـ هۆ رۆڵەی سەیر و بە ئارام ئەم شەو دنیا كش و مات بوو فەرمانی خوا، لە شیرین خەوی ئەم شەوا، بەگوێی باوكی خۆتا چرپا، هەر سبەینێ زوو بێ سێ و دوو، لە گۆڕەپانی ئیمانی بەندایەتی هەردووكتانا تاقیكردنەوەی یەزدان .. وەرگرتنی شەهادەی سەبر و ئارامە، رۆڵەی شیرین.. فەرمانی یەزدانی مەزن.. داوای قوربانی تۆ ئەكات. شەهادەی سەبرو ئارامی زانكۆی ئیمانی خودایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بۆ تۆی تاقانەی بە ئارام تۆمار ئەكا..! خۆشەویستم تۆ ئەڵێی چی؟ باوكت چی بكا؟
ـ ئەی بابە گیان..خوا چی فەرموو جێ بەجێی كە بەسەرچاوان! دەی خوا یاربێ .. ئەم رۆڵەیەت ئارام دەبێ، بۆ بەجێ هێنانی فەرمان.
فەرموو بابە ئەوە گەردنی نەرم و شلی رۆڵەی بەوەفاو ئارامت .. زووكە بابە چەقۆ دەربێنە لە كالان .. ئەی باوكە گیان، وا روومەتی ناسك و نەرمم دەخەمە سەر تەخی زەوی .. لەبەر ئەوەی سەیری چاوی رۆڵەت نەكەی نەبا خۆشەویستییەكەمان .. ببێتە هۆی سەرپێچیمان .. دەی بابە گیان لەمنەوە دڵنیابە بۆ فەرمانی پەروەردگار ئارام ئەبم .. لە فەرمانی تۆش دەرناچم..!
لەم كاتەدا چەقۆی تیژی ئەڵماس ئاسا، وردە وردە نزیك بۆوە لەو گەردنە شل و نەرمە ..
تەماشاكەن گوێ رادێرن .. دارو بەردی دۆڵی مەككە كەوتە گریان .. گشت چیاو كەژو دەربەندی بوونە سێڵاو.. بوونە باران.. بوونە خۆڵاو . چەقۆ لەرزی .. بەفەرمانی خوا نەیبڕی، گەردنی نەرم و ناسكی ..
+ هۆ.. خەڵكینە، ئەی گەلی خوا پەرستینە، سەرهەڵبڕن سۆزی عیشقی ئەبەدی خوا ببینن:
(بەڵێ ئەی خۆشەویستەكەم بەراستی فەرمان بەرداری .. ئەوەش بەرانێكی نایاب ئەوا بۆ تۆم نارد بەدیاری ..)
فيس بووك[/center]