بابه‌ت: زیانه‌كانی جگه‌ره‌و حه‌رام كردنی له قورئانی پیرۆز .
جگه‌ره ئه‌و كێشهگهورهیهی جیهانیان پێوه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی زۆری زیانه‌كانیه‌وه
ئێمه‌ش تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند زیانێك و نهێنی و حه‌رام كردنی له قورئانی پیرۆز
1- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا ) البقره /195
واتا: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن
* بێ گومان جگارهش به‌ره‌وو تیاچونت ده‌بات به‌لام به تێپه‌ر بونی كات .
2- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( يَسْأَلونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ) البقره/219
واتا: ئه‌ی محمد پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار پیان بڵێ،له‌و دووانه تاوان و گوناهێكی گه‌وره‌یه بۆ (ئاده‌میزاد) هه‌رچه‌نده سودیان تیدایه بۆ خه‌لكانێك بێ گومان گوناهه‌كه‌یان گه‌وره تره له كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان.
*به هه‌مان شیوه جگارهش له بئ سووده‌كان ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ر چی سوودی هه‌یه بۆ چه‌ند كه‌سێك كه بیفرۆشێت و بازرگانی پێوه بكات
خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( بئ گومان گوناهه‌كه‌یان گه‌وره تره له كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان) لیره‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه بازرگانی كردن و فرۆشتنی جگه‌ره ریگه پیدراو نیه و حه‌رامه.
3- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً) النساء/29
واتا: خۆتان مه‌كوژن یه‌كتری به ناحه‌ق مه‌كوژن كاتێك بێزاری و بئ تاقه‌تی رووتان ت‌ئ ده‌كات یان توشی زیانێك ده‌بن به‌راستی خوا میهره‌بانه پێتان .
*لیره‌شدا خودا ده‌فه‌رموێت (خۆتان مه‌كوژن یه‌كتری به ناحه‌ق مه‌كوژن)
جگه له‌وه‌ی جگاره كێشان خۆ كوشتنـێكی راسته‌قینه‌یه به پێی تێپه‌ر بوونی كات،له چه‌ندین لێكۆلینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره كیش فرێی ئه‌داته ده‌ره‌وه خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات هه‌وای ده‌ور و پشتی ژه‌هراوی ده‌كات به گازه زیان به‌خشه‌كان كه سیسته‌می ژینگه تیك ئه‌دات و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت(لاضرر ولاضرار) واتا نه‌زیان به خۆت بگه‌یه‌نه نه به‌كه‌سی به‌رامبه‌رت.
4- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللَّهَ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) المائده/87
واتا: ده‌ست درێژی مه‌كه‌ن چونكه به‌راستی خوا ده‌ست درێژكارانی خۆش ناوێت
*وه‌ك له پێشتر باسمان كرد ( دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره كیش فرێی ئه‌داته ده‌ره‌وه خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات) ئینجا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م دوكه‌ڵه زیانیان پئ ده‌گات به بێ ویستی خۆیانه بۆیه ئه‌م كاره‌ی جگه‌ره كیشان ده‌چێته خانه‌ی ده‌ست دریژی كردن.
5- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) الا‌نعام/141
واتا: سنور ده‌ر مه‌چن و ده‌ست ده‌ست دریژی مه‌كه‌ن چونكه به‌ڕاستی خودا ده‌ست دریژكهرانی خۆش ناوێت.
*خودای گه‌وره هه‌ر مرۆڤێك به‌شی خۆی رزق رۆزی داوه پێی به‌لام فه‌رمانمان پئ ده‌كات له‌رێگای باشه‌دا به‌كاری بهێنـین و زیاده ڕه‌وی تیانهكهین وه‌ك ئه‌وه‌ی به شتێكی پیس و بێ سوودی وه‌ك جگه‌ره‌ی بده‌ی
ده‌چیته خانه‌ی سنوربه‌زاندن (اسراف) كه هیچ پیویست نیه .
6- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ) الا‌نعام/142
وتا: نه‌كه‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه‌و پیلانی) شه‌یتان بكه‌ون چونكه به‌راستی ئه‌و دوژمنێكی ئاشكرای ئێوهیــــــــه.
* شه‌یتان هه‌مووكات له كه‌مین دایه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له خشته ببات و نه‌خشه‌و پیلانی بۆ داده‌نێت بێ گومان جگهركیشانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه نه‌خشه‌ی شه‌یتانه كه جگه له خراپه هیچی تر فێری مرۆڤ ناكات ئه‌وه‌یشی به ریگا كه‌ی دا بروات زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت .
7 - خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) الاعراف/157
واتا: هه‌رچیه‌ك پاك و چاكه بۆیان حه‌لال دهكــــــا و هه‌ر چیه‌ك پیس و نا پوخته لێیان حه‌رام ده‌كا.
*جگه‌ره یه‌كێكه له شته پیس و نا پوخته‌كان كه هیچ سوودێكی نیه جگه له زیان.
8- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا) الاسرا‌ء/26
واتا: ده‌ست بڵاویش مه‌بن ماڵ و سامانیش به‌فیرۆ مه‌ده .
*پاره و سامان خه‌رج كردن له رێگه‌ی جگه‌ره‌كێشاندا به فیرۆ دانێكی ئاشكرایه كه جگه‌ره كێشه‌كانیش خۆشیان دانی پیدادهنێن .
9- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ) الاسرا‌ء/27
واتا: چونكه به‌راستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به فیرۆ ده‌ده‌ن له رێگای خراپ‌دا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه.
*جگه‌ره كیش مال و سامانی به فیرۆ ده‌دات وه‌ك پێشتر باسمان كرد خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت (ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به فیرۆ ده‌ده‌ن له رێگای خراپ‌دا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه) كه له رۆژی دوای شوێنی ناو ئاگری به‌تینی دۆزخه.
به‌شێك له‌و زانا ئاینیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه كه جگه‌ره كێشانیان حه‌ڕام كردوه
1- شێخ عبدالعزیز بن باز
2- د. يوسف قضاوى
3- د. نصرفرید وا‌صل ( مفتی كۆماری مصر)
به‌شێكی كه‌م له پێكهاته‌كانی جگه‌ره:-
1- نیكۆتین: كاریگه‌ر ترین و به‌هێز ترین مادده‌ی كیمیایی كه له پێكهاته‌ی ژه‌هراوی جگهرهداههیه نیكۆتینه ، به 7چركه ده‌گاته میشكی مرۆڤ كه ده‌بێته هۆی ته‌سك بوونه‌وه‌ی مولووله‌ی خوێن هاتو چۆكردنی خوێن زه‌حمه‌ت ده‌كات
2- یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن:له‌گه‌ل هه‌لمژینی یه‌كه‌م قومی جگه‌ره یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌چێته ناو خوێن و رێگر ده‌بیت له گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ خانه و شانه‌كانی له‌ش وه هه‌روه‌ك چۆن له ژیانی رۆژانه‌ماندا دیاره ئه‌وه‌ی به هیزه زاڵــــه به‌سه‌ر بێ هیز و له ناوی ده‌بات به هه‌مان شێوه یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن 210 جار له ئۆكسجین به‌هیزتره بۆیه ناهیڵێت ئۆكسجین به ئاسانی بگاته هیمۆگڵۆبین خۆی ده‌ست به سه‌ر هیمۆگڵۆبین داده‌گریت و كارلیكی له‌گه‌ل ده‌كا (كاربۆكسی هیمۆگڵۆبین) پێك ده‌هێنن كه ماده‌یه‌كی ژه‌هراویه زیان به خوێن ده‌گه‌یه‌نێت .
3- زقت: تێكههلهیهكی چره بۆنێكی كاریگه‌ر و ره‌نگێكی قیزه‌ونی هه‌یه كه ره‌شه ، ماده‌یه‌كی تێدایه مرۆڤ توشی شیڕپه‌نجه(سرطان) ده‌كات و به دیواری بۆڕی هه‌ناسه ده‌نوسیت و تێكی ده‌دات ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌یگرێت.
بۆزانینـــت:-
* نرخی جگه‌ره له وڵاتانی كه‌نداو به كوردستانی خۆشمانه‌وه نیوه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی له‌و وڵاته‌ی لێی دروست ده‌كرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه پێی ئالودهبین و پێی له ناو بچین كه جه‌نگیكی پێشكه‌وتوه .
* له 80% ی تووش بووانی به نه‌خۆشی شێڕپه‌نجه‌ی سیه‌كان جگه‌ره كێشن.
* جگه‌ره توشی نهزۆكیت ئه‌كات
*كه‌سی جگه‌ره كیش له رووی هێزی جه‌سته‌ییه‌وه زۆر بێ هیز و لاواز ده‌بێت.
*زانایان سه‌لماندویانه كه جگه‌ره توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ لاواز ده‌كات .
*ئه‌گه‌ر4كاتژمێر له ژورێك دابنیشی كه جگه‌ره‌ی تیا ده‌كێشرێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه 10جگه‌ره‌ت كێشابیت
*كه‌سی جگه‌ره‌كێش 14 سال له كه‌سێكی ئاسای كه جگه‌ره ناكێشێت كه‌متر ده‌ژی .
له‌كۆتایدا ئه‌گه‌ر تر كه‌سێكی خو گریت به جگه‌ره‌وه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نهێنی و زیانانه‌ی جگه‌ره كاتی واز هینانه ئه‌گه‌ر نه‌توانیت كه‌واته تۆ كه‌سێكی توانای گۆران وگۆران كاریت نیه له‌كاتێك پێویسته هه‌ولی بۆ بده‌یت هه‌موو كاریكیش بۆ سه‌ركه‌وتن تیایدا كۆشش و ماندوبونی زۆری ده‌وێت
وه به پیچه‌وانه ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی جگه‌ره نه‌كێشیت پیش هه‌موو شتێك پێویسته سوپاسی خودا بكه‌یت كه دوچاری ئه‌م خووه كوشنده‌یه نه‌بویت خۆت بپارێزیت زۆر وریا بیت كه فێر نه‌بیت
ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د باڵه‌ك
سه‌رچـاوه : hezikurd.com
به‌یارمه‌تی:-
ته‌فسیری ئاسان ی(قورئانی پیرۆز)
القاتل البطىء