بابهت: ئامؤزكارى وه يسى قه ره نى بؤموسولمانان
ئامـوزگـارى (وەيسـى قەرەنـی)بـوموسـوڵـمانـان:
ئەگەر دەتانەوێ گەورەبن خوتان بەگەورەمەزانن ،جونکە من زورلەگەورەی گەرام
تەماشام کردگەورەی لەخو بەکەم گرتن دایە
ئەگەردەتان ئەوئ ببنە رەئس و پیاوەتیتان دەست کەوئ
ئاموزگاری خڵک بکەن و ڕيگای ڕاستیان نیشان بدەن
ئەگر پیاوەتیتان پی خوشە و پيتان خٶشە خه ڵک بە پیاوتانبزانێ
ڕاست و ڕاستگوبن ،جونکەپیاوەتی لە ڕاست گوییدایە
ئەگەردەتانەوت شانازی بەسەر خەڵکدابکەن،بەفەقیری ڕازیبن
جونکەمن لەفەخروشانازی گەرام ،تەماشام کرد فەخرلە فەقیریدایە
،بەوشەرتەی ناشکورنەبی
فەرمووی:ئەگەر شەرفتان دەوئ قەنائەت بکەن
،جونکە شەرافەت لە قەنائەت دایە
ئەگەر دەتانەوی دەوڵەمەندبن،تەوەکولتان بە خوابئ
جونکە دەوڵەمەندی لەتەوەکولدایە