بابهت: براوەكان سزا دەدرێن...!
[center][size=24]پاشایەك هەستیكرد.. ئیدی خەریكە بەرەو بەساڵاچوون دەچێتو لەبەرئەوەش كە كوڕی نییە.. دەبێت بیر لە جێنشینێك بكاتەوە.. تا لە دواڕۆژدا فەرمانڕەواییەكەی بەڕێوە ببات. پاشا لەبەرئەوەی تەنها كچێكی هەبوو.. بە گوێرەی دابو نەریتی وڵاتەكەیان لە دوای خۆی زاواكەی دەبوو بە پادشا.
هەر لەبەرئەمە دەیویست كەسێكی داناو لێهاتوو بكات بە زاوای خۆی.. تا لە پاش مەرگی، هەم بۆ كچەكەی كەسێكی باش بێت.. هەم بۆ وڵاتیش پاشایەكی داناو دادپەروەر بێت.
بۆ ئەم مەبەستەش، داوای لە وەزیرەكانی كرد كە بۆ سبەی، خەڵكی لە گۆڕەپانێكدا كۆ بكەنەوە. لە كاتی دیاریكراودا خەڵكێكی زۆری وڵات ئامادە بوون.. پاشا بە خەڵكەكەی ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ پێشبڕكێیەك هەیە بۆ گەنجەكان.. بە گەنجەكانی گوت: ئەوەی ئارەزووی لە پێشبڕكێ هەیە.. با بێتە ناو گۆڕەپانەوە.
زیاتر لە سەد گەنج ئامادەیی خۆیان بۆ پێشنیازەكەی پادشا نواند، كاتێك گەنجەكان چاوەڕوانی فەرمانی پادشا بوون، پادشا پێی گوتن: پێشبڕكێكە، لە تەواوی پێشبڕكێكانی دیكە جیاوازە.. چونكە لەم پێشبڕكێیەدا، براوەكان سزا دەدرێنو دۆڕاوەكانیش خەڵاتیان پێ دەدرێت.. هەرچی دۆڕاوە، خەڵاتەكەی دە لیرەی زێڕە.. براوەش سزایەكی زۆر سەختی بۆ دانراوە.
خەڵكیو گەنجە بەشداربووەكان، بەم مەرجە بە تەواوەتی سەرسام بوون. كاتێك پێشبڕكێكە دەستی پێكرد.. تەواوی بەشداربووان، خۆیان دوا دەخستو هەوڵی دۆڕانیان دەدا، جگە لە گەنجێك كە بە پەرۆشەوە بەرەو سەركەوتن هەنگاوی دەنا!!! لە كۆتاییدا هەمووان دۆڕانو گەنجەكەش بوو بە براوەی پێشبڕكێكە، هەموو بەشداربووەكان گاڵتەیان پێ دەكردو پێیان دەگوت: چییە؟!
دەڵێیت لە گیانی خۆت بێزاریت.. ئایا نازانی ئێستە سزایەك چاوەڕێتە؟ گەنجەكە هیچ وەڵامێكی نەدانەوە. دواتر پادشا لە ناو گۆڕەپانەكەدا، دە لیرەی بە خەڵات بە خشی بە هەر یەكێك لە دۆڕاوەكان.. پاشان ڕووی لە گەنجە براوەكە كردو گوتی: باشە تۆ لە سزا ناترسیت؟! گەنجەكە گوتی: نەخێر.. چونكە من تەنها ویستم خۆم تاقی بكەمەوە.
پاشاش ڕووی لە خەڵكەكە كردو گوتی: هەر ئێستەو هەر لێرەدا.. ئەم گەنجە سزا دەدەم. سزاكەشی ئەوەیە: كە (كچەكەی خۆمی لێ مارە دەكەم)! خەڵكەكەو بەشداربووەكان بە تەواوی سەریان سوڕماو لە وتەكانی پادشا هیچ تێنەگەیشتن. پاشان پاشا ڕووی لە دۆڕاوەكان كردو گوتی: ئێوە تەنها لەبەر خەڵاتو پاداشت، هەوڵی سەركەوتن دەدەنو سەركەوتنیشتان بە خەڵاتو پاداشتەوە دەوێت. ئێوە لەبەر خەڵاتو پاداشت.. دەستبەرداری سەركەوتنتان بوون، ئێوە هەتا سەركەوتنتان بە خەڵاتو پاداشتەوە بوێتو لە هەموو سەركەوتنێكدا چاوەڕوانی خەڵاتو پاداشت بن.. دڵنیابن هەر شكست چاوەڕوانیتان دەكات. ئێوە دەبێت ئەوە فێر ببن كە نابێت هیچ كات لە ترسی سزا، دەستبەرداری سەركەوتنتان ببن..
چونكە (براوە هەر سەركەوتووەكانن.. نەك ئەوانەی خەڵاتو پاداشتیان پێ دەبەخشرێت).[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm