بابه‌ت: تكایه جوان سه‌رنج بده!!
تكایه جوان سه‌رنج بده!!
خوای گه‌وره به‌دوو ئایه‌ت باسێكی كورتی خوا نه‌ناس و بێ باوه‌ڕان ده‌كات، تاخه‌ڵكی چاك و خراپ، بهختیارو كافرو كه‌لـله‌ڕه‌ق به‌باشی بناسرێن و لای هه‌موان ڕوون و ئاشكرا بن، بۆیه ئه‌فه‌رموێ:
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
بێگومان ئه‌وانه‌ش سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانی خوا ، خوانه‌ناس و بێباوهڕن وه‌ك یه‌ك وایه بۆیان ئایابیانترسێنی، یان نه‌یانترسێنی, واته: ئاگاداریان بكه‌یت، یان نا هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن، كه‌وابوو له‌باوه‌ڕنه‌هێنانیان دڵنیابه‌و به‌ته‌مایان مه‌به‌و خه‌ریكی كاری خوَتبه
پشان ئه‌فه‌رموێ:
خَتَمَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (
واته:چونكه خوا به‌هۆی گوناح و سه‌رپێچیانه‌وه مۆری
به‌دبه‌ختیی به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا ناوه، هه‌رگیز ڕۆشنایی بڕوایان تێناچێ
و هه‌ق نابیستن، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌لێ جار ئه‌م زیكره
له‌سه‌رزاری بوو‌و ده‌یفه‌رموو: (( یامُقَلِّبَ القلوبِ ثبَّتْ قلوبَناعلی دینِك)) ترمزیی
وه به‌سه‌ر چاویشیانهوه په‌رده‌یه‌ك هه‌یه، هه‌رگیز ڕێگای هه‌ق و ڕاستیی نابینن ، چونكه له‌ئاستی ئه‌ودا خۆیان كوێر كردووه،
بۆیه ئه‌گه‌رچی به‌چاو هه‌ق ببینن. به‌ڵام به‌دڵ وه‌ریناگرن و دوای ناكه‌ون
هه‌ر بۆیه سزایه‌كی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌شیان بۆ هه‌یه
[center][size=24]خۆزگه بۆ تانهه جارێکــــــیش که ئه‌ڵێم
"باشم"
که‌سێک هه‌بوایه سه‌یری چاوه‌کانمی کردایه و له ئامێزی گرتمایه و بیوتایه "لێت تێ ئه‌گه‌م".[/size][/center]
.
[size=34]کیبۆردی کوردی لاتینی دابگرە[/size]