بابهت: جەژنی قوربانی پیرۆز
[center][size=24]جەژن نوێبونیەوەی بەهارە خۆشیە بۆ دڵەکان سەوزبونەوەی رەنگەکان ئاشتبونەوەی زیزبوەکان کۆبونەوەی خێزانەکان گەرمکردنی سەماوەرو شەوچەرەی دیواخانەکان خەندەی خۆشەویستان پێک گەشتنی عاشقان جەژن بۆ منداڵان سەیران و گەرانە بۆ دایکو باوک خۆشی خێزانەکانیانە جوانترین جەژن جەژنی مسوڵمانانە و جەژنێکە دروستکراوی مرۆڤەکان نیەو درۆنیە دوو جەژنی جوان و پاک و پیرۆز بۆیە سەرلەبەیانی کە هەڵدەستی بۆنی خۆش دەکەی و سروشت و تیشکی هەتاو زۆر بە جوانی دەبینی ئەمەش ئەوەیە کە خوای گەورە هەمیشە ئەم ئاینە پیرۆزەمان بەرز دەگرئ و بەرەکەتی خۆی دەبارێنێتە سەرمانا بۆیە دەبئ لە جەژنا هیچ رق و کینەمان نەبئ کام کەس حەزمان پئناکات سەردانی بکەین و تا لەو بەرەکەتەی خوا بئ بەش نەبین .
جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆز لە یەکە یەکەی ئازیزانی ئەم ماڵەو لەگەڵ تەواوی خێزانەکانیان بەگشتی لە خوای گەورە دواکارم جەژنێکی خۆشی و شادی بێت لەگەڵ تێپەڕبونی چرکەساتەکانی جەژن خەم و نائارامی لە دڵتانا بسڕێتەوە و چرۆی خۆشی لە ناختانا بروێنئ هەر لە جەژنا بن و هیوادارم گەردنیشم ئازا بکەن سوپاستان دەکەم
خوشکتان رووگەش[/size][/center]