بابهت: لە بیری پیاو (باش و خراپ )ـــەوە !
لە بیری پیاو باشانەوە
حاتەمی ئەصەم ئەفەرمووێت : نیشانەی موسڵمان و دووڕو بەم شێوەیە وەک من لێی حاڵی بووم .
موسڵمان / بیر لە دەسەڵاتی خوا دەکاتەوە و پەند و ئامۆژگاری لێ وەردەگرێ
دووڕو /بیری سەرقاڵی ماڵ پەیداکردن و ئاواتی درێژ ودوورە
م/ بە ئومێدی هیچ کەس نییە جگە لە خوای گەورە
د/ ئەمێدی بە هەموو کەس هەیە جگە .لە خوای گەورە
م/ ترسی لە هیچ کەسێ نییە جگە لە خودای گەورە
د/ ترسی لە هەموو کەس هەیە جگە لە خوای گەورە
م/ ماڵی لەسەر دەستیەتی بپ پاراستنی دینەکەی
د/ دینی لەسەر دەستیەتی بۆ پاراستنی ماڵەکەی
م/ڕەوشتی جوانە و دەگری لە ترسی خوا
د/ رەوشتی ناشیرنە و هەمیشە پیدەکەنێ
م/حەز دەکات پەیوەندی لە نێوان خۆیی و خوای گەورە پتەو بکات
د/ حەزی لەوەیە کە بۆ هەمیشە لەگەڵ خەڵکیدا بێت و ڕابێت
م/ ڕەوشتی جوان دەچێنێ و ترسی فەسادی هەیە
د/ڕەوشتی جوان بنبڕ ئەکات و ترسی هەیە ڕەوشتی جوان جێگیربێ
م/ئامۆژگاری کاربەدەست دەکات تا چاک کاربکات
د/ئامۆژگاری کاربەدەست دەکات کە کار بۆ ئەحمەد و مەحموود بکات
ئامادەکردنی چاو زەرد
تایبەت بە یانەی (س،م)
سەرچاوەی بابەت: کتێبی سۆمای دیدە (عادل شاسواری )
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ