بابه‌ت: فێر بووین له‌م چیرۆکه‌وه
ئه‌گه‌ر ئیراده‌ت به‌هێز بێت هه‌مو کارێکت بۆ ئه‌کرێت !
پیره پیاوێکی ته‌نها له گوندێ ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد،
ئه‌و ئه‌یویست کێڵگه‌که‌ی بکێڵێت و په‌تاته‌ی تیا بڕوێنێت ، وه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئیشێکی زۆر دژوار بوو.
کوڕه تاقانه‌که‌ی که ته‌نها ئه‌و ئه‌یتوانی یارمه‌تی باوکی بدات بۆ ئه‌م کاره له یه‌کێک له زیندانه‌کان زیندانیکرابوو !
پیره پیاوه‌که نامه‌یه‌کی بۆ کوڕه‌که‌ی نوسی و حاڵی خۆی بۆ باسکرد ؛ کوڕی ئازیزم من ته‌ندروستیه‌کی باشم نییه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مساڵ ناتوانم په‌تاته بڕوێنم له کێلگهکهماندا ، وه ناشمه‌وێت ئه‌م کێلگه‌یه له‌ده‌ست بده‌م ، چونکه دایکت هه‌موو جارێ حه‌زی ئه‌کرد بگاته ئه‌م کاته بۆ ڕواندی به‌روبومه‌کان و زۆری پێ خۆش بوو ، من بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کێڵگه زۆر پیر بووم . ئه‌گه‌ر تۆ لێره بویتایه ئه‌وا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ئه‌بوون .. ئه‌زانم ئه‌گه‌ر تۆ لێره بویتایه ئێستا کێلگه‌که‌ت هه‌موو بۆ ئهکێڵام .....
له دوای چه‌ند ڕۆژێک پیره‌پیاوه‌که نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت له لایه‌ن کوره‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ی تیا نوسرابوو : باوکه بیکه به خاتری خوا کێڵگه‌که نهکێڵیت ، من له ناو کێڵگه‌که بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیم شاردۆته‌وه !
بۆ ڕۆژی دوایی 12 نه‌فه‌ری به‌رپرسی ئێف. بی .ئای و چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر ڕویانکرده کێڵگه‌ی پیاوه پیره‌که‌و هه‌موو کێڵگه‌که‌یان کێڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان ، به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزیه‌وه‌و زۆر توڕه‌و بێتاقه‌ت کێڵگه‌که‌یان به‌جێ هێشت .
پیره پیاوه‌که سه‌رسوڕماو له‌م کاره نامه‌یه‌کی تری ئاراسته‌ی کوڕه‌که‌ی کرد و نوسی : چی ڕویداوه ، تۆ ئه‌ته‌وێت چی بکه‌یت ؟؟
کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامی باوکی‌دا نوسی ؛ باوکه گیان بڕۆ‌و پهتاتهکانت بنێژه ، له‌و زهویهیا که بۆت کێڵراوه ئه‌مه ته‌نها ئیشێک بوو که من بتوانم بۆت بکه‌م له ناو زیندانه‌وه .
فێر بووین له‌م چیرۆکه‌وه :
هیچ ڕێگریه‌ک له دونیادا بوونی نییه ! ئه‌گه‌ر ئێمه له ناخی دڵمانه‌وه بڕیار بده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ، ئه‌وا ئه‌توانین ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین .
ڕێگر بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌یه نه‌ک کات و شوێن که به‌ستراوین پێیانه‌وه ..