1

بابه‌ت: ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی‌ ئاسمان له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌تدا

(PNA)- چین بۆ یه‌كه‌م جار دوو كه‌شتیی‌ ئاسمانیی‌ به‌ یه‌كتره‌وه‌ لكاندووه‌ و ره‌وانه‌ی‌ بۆشایی‌ ئاسمانی‌ كردووه‌
به‌پێی‌ راپۆرتی‌ بی‌ بی‌ سی‌، چین كه‌شتیی شینخۆی له‌سه‌ر مووشه‌كی لۆنگ مارچ ئێفه‌وه‌ ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرد كه‌ ده‌چێته‌ پاڵ تاقیگه‌ی ئاسمانیی تیانجۆنگ.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ چین دوو كه‌شتی ئاسمان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌نووسێنێت و ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ گه‌یشتنه‌ ئاستی دروستكردنی ئه‌و تاقیگه‌ ئاسمانییه‌ی ساڵی 2012 ده‌ست پێده‌كات.
مووشه‌كه‌ كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه‌ له‌ بیابانی گۆبییه‌وه‌ ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرا و دوای ته‌نیا 9 خوله‌ك له‌ ته‌قاندنی، كه‌شتییه‌كه‌ له‌ مووشه‌كه‌كه‌ جیابووه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا كه‌ رووپۆشه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ شوێنی خۆیان گرتووه‌.
گه‌شته‌كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت به‌رله‌وه‌ی پێكه‌وه‌ لكاندنه‌كه‌ له‌ به‌رزیی 340 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌ر رووی زه‌وییه‌وه‌ رووبدات. هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ سیستمی رادار بۆ پێكه‌وه‌لكانه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن و دواتر كه‌شتی تیانجۆنگ ده‌بێته‌ كه‌شتی سه‌ره‌كی.
ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ ماوه‌ی 12 رۆژ به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێنه‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه‌ و كه‌پسووله‌ی كه‌شتییه‌كه‌ به‌ره‌و زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ئامانجه‌ زانستییه‌كانی ئه‌م گه‌شته‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، پێشبینی ده‌كرێ گه‌شتی ژماره‌ 9 و 10ی شینخۆ گه‌ردوونناسان هه‌ڵبگرێت كه‌ پێشبینی كراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێكی چینی له‌ نێودا بێت.


http://www.kurdupload.com/images/4EvCv1320687631/021111103737.jpg

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی‌ ئاسمان له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌تدا

دةست كةوتة

دةست خؤش

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

3

وه‌ڵام: ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی‌ ئاسمان له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌تدا

dast xosh
hawlaeki ba sud bu
sarkawto bet

4

وه‌ڵام: ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی‌ ئاسمان له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌تدا

سوپاس بۆ ئێوه‌

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

5

وه‌ڵام: ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی‌ ئاسمان له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌تدا

دةست خوش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg