1

بابه‌ت: چیرۆكی ئه‌وگه‌نجه‌ی له‌سكی ده‌ریادا سوژده‌ی برد! ‌

چیرۆكی ئه‌وگه‌نجه‌ی له‌سكی ده‌ریادا سوژده‌ی برد! ‌
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌ له‌خۆباییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌له‌وانه‌كانی به‌هه‌موو ئامرازه‌كانی مه‌له‌كردن به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ده‌ریا به‌ڕێده‌كه‌ون،گه‌نجه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كه‌ له‌هاوڕێكانی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌ره‌و قووڵاییه‌كی زۆری ده‌ریاكه‌ ده‌چێت،له‌ناكاو سۆنده‌ی هێنه‌ری ئۆكسجینی ناو بوتڵه‌ گازه‌كه‌ی سه‌ر پشتی ده‌ته‌قێت وئاوی سوێری ده‌ریا كه‌م كه‌مه‌ ده‌ست ده‌كات به‌چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆناو سیه‌كانی.

زۆر هه‌وڵ ده‌دات بگاته‌شوێنێك كه‌ته‌نها بڕێكی زۆر كه‌م له‌هه‌وا هه‌ڵمژێت به‌ڵام له‌ناو سكی ده‌ریادا بۆكوێ ده‌ڕۆیت،به‌ره‌به‌ره‌ ئاو له‌ناوسیه‌كانی زۆرده‌بوو وخانه‌كانی له‌شی به‌هۆی ئه‌وخوێیه‌ تواوه‌یه‌ی ناو ئاوه‌كه‌ سست ده‌بوون،له‌ساتێكا كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ژیانی وه‌كو ڤیدیۆ هه‌تاوه‌به‌رچاوی!(هه‌زار جار په‌شیمانی)هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تامكردنی ئاوه‌كه‌ بیری هاته‌وه‌ كه‌ئه‌و چه‌نده‌كه‌سێكی لاوازه‌ له‌چاو ده‌سه‌ڵاتی خوای باڵاده‌ست-زانی كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ته‌نها ئاوێكی سوێر نیشانی ئه‌دات،زانی كه‌وا هیچ ڕزگاربوونێك نیه‌ له‌خوا ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌بێت بۆلای ئه‌و

كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر له‌وێ مردم ئایا چ وه‌ڵامێكم لای خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌؟!كاروكرده‌وه‌كان� � كامه‌ن؟خۆمن نوێژیشم نه‌كردووه‌؟؟دوو شه‌هاده‌كه‌م بیرهاته‌وه‌ وویستم كۆتایی ژیانم به‌وان بێنم بۆیه‌ گوتم(أشهـ .. أشهـ ..)په‌ستان ئه‌كه‌وته‌ سه‌رملم ونه‌م ئه‌توانی ته‌واوی بكه‌م،دڵم ده‌ستی به‌هاواركرد(ربي ارجعون .. ربي ارجعون ..)خوایه‌ بمگێڕه‌وه‌،،،ته‌نها ئه‌وه‌م بیرمایه‌وه‌ كه‌خه‌ریك بوو ئه‌كه‌وتمه‌ له‌هۆش چوون!به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ منی گرته‌وه‌،هاوڕێیه‌كم سۆنده‌ی هه‌وای خسته‌سه‌ر ده‌مم ومنی بینی وپێكه‌نی،ئینجا زانیم كه‌خوای گه‌وره‌ ئه‌وجاره‌ش منی نه‌جات دا،یه‌كسه‌ر دڵم به‌وپه‌ڕێ لێدانه‌ هاواری كرد(أشهد أن لا إله إلا الله .. وأشهد أن محمد رسول الله .. الحمد لله ..)

له‌ئاوه‌كه‌ هاتمه‌ده‌ره‌وه‌و كه‌سێكی تربووم-نوێژ كه‌رێكی به‌ته‌وقیت،بیركردنه‌وه‌ م له‌ژیان گۆڕا،ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌م هاته‌وه‌یاد كه‌ئێمه‌ بۆچی دروستكراوین،( إلا ليعبدون ) ،به‌ڵێ ئێمه‌ بێ هۆ دروست نه‌كراوین،،بۆیه‌ بۆئه‌ند ڕۆژێكی دواتر خۆم به‌ته‌نها ئامرازه‌كانی مه‌له‌م له‌پشت كردو جاریكی تر به‌ره‌و هه‌مان شوێ گه‌ڕامه‌وه‌ كه‌تێیدا مردنم بینی ،هه‌ر له‌وێدا سوژده‌یه‌كی درێژو بۆخوای گه‌وره‌ برد،سوژده‌یه‌ك له‌ژیانمدا له‌وجۆره‌م نه‌بردبوو،به‌ڵكو له‌كاتی هه‌ڵسانی قیامه‌تدا ئه‌وشوێنه‌ شایه‌تی بۆمن بدا كه‌سوژده‌م تێدا بردوه‌ بۆخوای گه‌وره‌و خوداش لێم خۆشبێت وبمخاته‌ به‌هه‌شتی به‌رین...

االله اكبر ،،،الله اكبر،،،لا اله الا الله،،،محمد رسول الله...


ئامادەکردنی چاو زەرد
تایبەت بە یانەی (س،م)
سەرچاوەی بابەت: کتێبی سۆمای دیدە (عادل شاسواری )
http://a6.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash4/s320x320/380801_188193887928557_153703968044216_387825_1622157777_n.jpg

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .