بابهت: *لێم مەپرسن*
[size=16]لێم مەپرسن بۆچی هێندە
دائەنیشم بێدەنگ و مەست
بەسەرهاتم رۆمانێکی خەماویە
لام نەماوە ، نەدڵ نەهەست
من کێم هەبوو جگە لە ئەو
کەچی ئەمیش بێ وەفا بوو
کەجێی هێشتم نەک تەنیا خۆی
هەموو شتێ لام فەنا بوو
ئێستا بڵێن بۆ ئەپرسن
کەمن ئەگریم سات لەدوای سات
بەئەو بڵێن بۆ جێی هێشتم
ئیشقی ئێمە چی بەسەر هات
بە ئەو بڵێن من بێ ئاگام
هاندەکەشم هەر مقفولە
دکتۆر چارەی دڵم ناکات
زامی دڵم گەلێ قوڵە[/size]
سۆران جاف