بابهت: گەڵای پایز
گەڵای پایز
گەڵای پایز شەرم لە رەنگی خۆی ئەکات
بیروزەینی کوێر بۆتەوە هەرجاوەرێی مردن ئەکات
سەردەمانێک خۆش گوزەراو ساڵانێکی پر لە نەهات
دڵداری لەگەڵ کاتدا کرد کەجی بێوە فا دەرجو کات
رەنگی زەردو دۆزەخی سوور لە ناخیا جەکەرە ئەکات
بێڕەحمی ئەوخڵکە پیسە بۆ گۆری مەینەتی ئەبات
داخ لەدڵە لەو گڕکانەی کەجۆن زەوی پێشەق ئەکات
لەوبارانەی کەنابارێ کەباری خەڵک ڕائەکات
لەوتۆفانەی ڕەشەبایە و گەڵاو پروش تێکەڵ ئەکات
لەوسەرمایەی کەلوت بەرزەو توند ڕەوی خۆی عەرز ئەکات
گەڵا تاپیربێت ناسکە وەرز مەحکەمەی ئەوئەکات
بەهادین سورەبانی