1

بابه‌ت: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

[size=24]

1_ پێكدادان:
ده‌توانن سه‌یری‌ ڕه‌فتار‌و وته‌ه‌كانی‌ بكه‌ن، تاكو بزانن چه‌ند ڕه‌فتاری‌ له‌گه‌ڵ وته‌كانیدا ده‌گونجێت.

2_له‌ناكاو پرسیاركردن:
…ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ درۆ ده‌كه‌ن به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو كات چیرۆكێكی‌ باشیان هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌زانن كه‌ چی‌ ده‌پرسن تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌، به‌ڵام ئێوه‌ له‌كاتی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراودا پرسیارێكیان لێبكه‌ن.

3_ڕه‌فتاره‌كانیان هه‌ڵبسه‌نگێنن:
یه‌كێك كه‌ درۆ بكات ڕه‌فتاری‌ ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه‌ ( ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ هێمن له‌ناكاو هه‌ڵچوو یان كه‌سێكی‌ تووڕه‌ له‌ناكاو هێمن بوو) ئاگاداربن‌و بزانن كه‌ شتێكی‌ جیاواز ڕووده‌دات.

4_بێ‌ بایه‌خی‌ له‌هه‌سته‌كانیان:
زۆر مرۆڤ كه‌ به‌درۆ پێده‌كه‌نن دیاره‌، چونكه‌ پێكه‌نینی‌ درۆ له‌پێكه‌نینی‌ سروشتی‌ زیاتر كات ده‌بات‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاره‌كانی‌ تردا ده‌شێوێت‌و لێوه‌كان زۆر بچووك‌و بێگیان ده‌رده‌كه‌ون.

5_ئاگاداری‌ ئه‌و كاردانه‌وانه‌یان بن كه‌ له‌دڵه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

6_سه‌یری‌ بچووكترین ڕه‌فتار بكه‌ن:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆر زۆر دڵخۆشیش دیاربێت، له‌ڕاستیدا له‌هه‌ندێك شتدا خه‌م ده‌خوات، جا ترسی‌ زانین به‌و هه‌سته‌ ڕاستییه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ دیكه‌وه‌، ئه‌و ترسه‌ به‌ده‌موچاوییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ترسی شاراوه‌، دڵپیسی‌‌و تووڕه‌یی‌ یان هه‌ر چییه‌ك بێت، زۆر به‌ڕه‌نگی‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی‌ شاردنه‌وه‌یاندا.

7_دان پێدانه‌نان:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ درۆ ده‌كه‌ن، (ڕه‌فتاریان، وته‌كانیان، تۆنی‌ ده‌نگیان‌و لاساییكردنه‌وه‌یان) له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناگونجێن، به‌ڵام دانیان پێدا نانێن.

8_دوودڵی‌‌و تووڕه‌بوون:
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌رامبه‌رت كه‌ قسه‌ی‌ كردو سه‌یری‌ چاوی‌ نه‌كردیت‌و سه‌یری‌ دووری‌ كرد‌و ئاره‌قه‌ری‌ كرده‌وه‌‌و شڵژابوو ئه‌وه‌ش شێوه‌ی‌ هه‌موو كاتێكی‌ نه‌بوو، بزانه‌ كه‌ درۆ ده‌كات‌و هیچ شتێك ئاسایی‌ نییه‌.

9_ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاد له‌پێویست:
ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێكت پرسی‌ بۆچی‌ وا دره‌نگ كه‌وتیت؟ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر دوور‌ودرێژ‌و زیاد له‌پێویستی‌ پێده‌دات، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ درۆ ده‌كه‌ن وا ده‌زانن، كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاد له‌پێویست ڕزگاریان ده‌كات له‌و درۆیه‌ی‌ كه‌ كردوویانه‌.

10_خۆشاردنه‌وه‌ له‌ڕاستییه‌كان.

س.مه كؤى كوله كى وه ريو

s:sarbast[/size
]

2

وه‌ڵام: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

ده‌ست خۆش برام

http://www.kurdupload.com/images/yaknffj81320926132/1__599_.jpg

3

وه‌ڵام: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

[size=24]جوانه‌[/size]

4

وه‌ڵام: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

سوباس بؤئيوه ى ده ستى ئيوه ش خؤشبيت

5

وه‌ڵام: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

4_بێ‌ بایه‌خی‌ له‌هه‌سته‌كانیان:
زۆر مرۆڤ كه‌ به‌درۆ پێده‌كه‌نن دیاره‌، چونكه‌ پێكه‌نینی‌ درۆ له‌پێكه‌نینی‌ سروشتی‌ زیاتر كات ده‌بات‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاره‌كانی‌ تردا ده‌شێوێت‌و لێوه‌كان زۆر بچووك‌و بێگیان ده‌رده‌كه‌ون.

ده‌ست خۆش:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: ڕێگاكانی‌ ئاشكراكردنی‌ درۆ

_ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاد له‌پێویست:
ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێكت پرسی‌ بۆچی‌ وا دره‌نگ كه‌وتیت؟ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر دوور‌ودرێژ‌و زیاد له‌پێویستی‌ پێده‌دات، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ درۆ ده‌كه‌ن وا ده‌زانن، كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاد له‌پێویست ڕزگاریان ده‌كات له‌و درۆیه‌ی‌ كه‌ كردوویانه‌.
dast xosh zor zor jwana aw babata

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ویست و ئاره‌زوی خۆی له‌ دلم هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شای دلیشم بوبێت، ئه‌م جاره‌ به‌ به‌نده‌ش قبوڵناكرێته‌وة !!