1

بابه‌ت: كچێكی رووسی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بینێت

كچێكی رووسی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بینێت كچێكی رووسی به‌ناوی (ناتاشا دیمكینا) كه‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌ پزیشكان و زانایانی سه‌رسام كردووه‌، چونكه‌ ئه‌م كچه‌ توانای بینینی ناوه‌وه‌ی مرۆڤی هه‌یه‌..به‌جۆرێك كه‌ ئێسكه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بینێت و وه‌ك بڵێی ئامێری (یشكی ره‌نگاوڕه‌نگ) بێت. له‌مباره‌وه‌ رۆژنامه‌ی (زه‌ سه‌ن)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان ناتاشا بانگهێشتی به‌ریتانیا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌یركردنی نوسه‌رێكیان كه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا ئۆتۆمبێل لێی داوه‌. ئه‌م نووسه‌ره‌یان ناوی (بریونی واردن)ه‌ و ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌. شایانی باسه‌ دایكی ناتاشا له‌باره‌ی كچه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: رۆژانه‌ ناتاشا زیاتر له‌ 100 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و خه‌ڵكی داوای لێده‌كه‌ن كه‌ سه‌یری بكات و نه‌خۆشه‌كانیان ده‌ست نیشان بكات، كچه‌كه‌م سه‌ره‌تا كاره‌كانی به‌خۆڕایی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر بینینی هه‌ر نه‌خۆشێك بڕی (10) جه‌نه‌یهی ئیسته‌رلینی وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌كاته‌ 400 رۆبڵی رووسی.

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ویست و ئاره‌زوی خۆی له‌ دلم هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شای دلیشم بوبێت، ئه‌م جاره‌ به‌ به‌نده‌ش قبوڵناكرێته‌وة !!