[center][size=24]زۆر سوپاس مه‌ریه‌م گیان من کۆپله شیعره‌که‌م وه‌ک یادگاری تۆمار کرد
نه‌مزانی ده‌بی پێشکه‌شی بکه‌م ،،،،
بۆیا منیش ئه‌وه پێشکه‌ش به تۆ ده‌که‌مه‌وه هیوا دارم به دڵت بێت گیان
ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم
گوێ له شه‌پۆڵی ئازارم ئه‌گرم
به‌دیار هه‌واری چۆڵی ئه‌شقه‌وه
بۆ مردنی خۆم پرسه‌یه‌ك ئه‌گرم
كێ گوێ له سۆزی ئه‌وینم بگرێ
كۆڵی مه‌ینه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ
له‌ناو ده‌روونی ته‌نیایی منا
چاوی فرمێسكی ماته‌مم ئه‌سڕێ
كێ كه‌شتی بوونم تا كه‌نار ئه‌با
ته‌می ناسۆری پایز لا ئه‌با
ژیان به‌تۆوه جوانه ئه‌زیزم
نه‌ك گه‌رده‌لولی مردن هه‌ڵ بكا
چرای ته‌مه‌نم ئه‌كوژێته‌وه
هه‌وری ژیانم ئه‌ڕه‌وێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ بمگاتێ وه‌ره
ئاخ ڕۆژێ نه‌مانم بسڕیته‌وه[/size][/center]
ئه‌کرێ له گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕ‌م؟! ئه‌شێ ده‌ریا له گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه ...تا له لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm