بابهت: ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
بە هەنسکی گریانەوە..هةركيز شةوان
خەیاڵێک سەری لێیاوی؟!
ئەوە هەرگیزد ڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟
هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!
خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەک
بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
وەک ئەستێرە..
بۆلای هیچ کەسێک کشاوی؟
ئەوە هەرگیز چیرۆکی خەیاڵیت دروست کردووە..
دڵی خۆتی پێخۆش بکەی؟!
... هێندە ئازارت چەشتووە لە تاوانا
ئاواتێکت سەرخۆش بکەی؟
ئەی ئاخۆ ئاواتت هەیە؟!
تۆش وەکوو من ئەوینێک دڵت لێبەرێ..
لەو ڕێیە نەجاتت هەیە؟
ئەی لەبارەی ئەوینەوە
ئاخۆ شتێکت بیستووە؟!
مامۆستایەک پێی نەوتووی..
مەم چەن زینی خۆشویستووە؟!
ئەوە هەرگیز دنیات لێبووە بەکەسێ.
لەتاو جوانی ئەو دنیایە
بەیانیان لە خەوی شیرین
دڵت لەپێش خۆت هەڵبسێ؟!
تۆ سپێدان هیچ جارێ لەخەو هەستاوی و
... شەونمی بەهارت دیوە؟
بەیادی گریانێکی خۆت..
پەڕەی گوڵێکت سڕیوە؟
تۆ قەت چەترەکەت لا ئەبەی
بۆ ئەوەی ماچت کا باران؟!
تۆ هەست بە ڕابردوو ئەکەی..
ئەتگرێنێ یادی جاران؟
ئەوە هەرگیز بە گەردوونێ خەیاڵەوە
هیچ شەقامێک بۆ ماڵەوە ئەبەیتەوە؟
کە گوێت لە زەنگی دەرگا بێت
بە پڕتاوێ ئەڕۆی دەرگا ئەیکەیتەوە؟
ئەشڵەژێی گەر ئەو نەبوو؟
تۆ بیری ئەستێرە بکەی..
تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!
ئەوە تۆ هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و
لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ..
بەس ئەوینی تۆ شک بەرێ؟!
باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆتۆ وابێ..
هەموو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..
کەسێ لە سەرەمەرگا بێ..
بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات
ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟
رەنج سەنگاوی
بهمن بڵێ پێش لهدایك بوونت لهكوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت لهكوێ دهبیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]