بابه‌ت: چه‌ند دوعایه‌ک به کوردی...!
[center][/center]
[center][size=24]په‌روه‌ردگار ؛ ڕاستم به ڕاست پێ نیشان بده و یارمه‌تیم بده شوێنی بکه‌وم ،
ناڕاستیشم به ناڕاست پێ نیشان بده و یارمه‌تیم بده نزیکی نه‌که‌وم .
په‌روه‌ردگار ؛ به گوناهه‌کانم له‌گه‌ڵم مه‌که ، به ڕه‌حمی خۆت له‌گه‌ڵم بکه .
په‌روه‌ردگار ؛ ده‌رگامان بۆ واڵا بکه ، هۆکاره‌کانمان بۆ بڕه‌خسێنه ، ڕۆزیمان بده به بێ ئه‌ژمار ،
ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی با به‌ڕێ ده‌خه‌یت و هه‌ور موسه‌خه‌ر ده‌که‌یت .
په‌روه‌ردگار ؛ نوور بخه‌ره ناو دڵم ، نوور بخه ناو چاوم ، نوور بخه به‌رده‌مم ، نوور بخه پشتم ،
نوور بخه سه‌ر سه‌رم ، وه په‌ناشت پێده‌گرم له خوارووی خۆمه‌وه تیرۆر بکرێم .
په‌روه‌ردگار ؛ په‌نات پێده‌گرم له نه‌فامی ، له نه‌خۆشی ، له هه‌ژاری ،
وه په‌ناشت پێده‌گرم که قه‌رز زۆرمان بۆ بێنێ ، يان پیاوانی سته‌مکار قه‌هر و غه‌زه‌بم لێ‌بگرن .
په‌روه‌ردگار ؛ هیچ تاوانێکم واز لێ مه‌هێنه تا لێی خۆش ده‌بیت ،
وه هیچ عه‌یبێکم واز لێ مه‌هێنه تا ده‌ی پۆشیت .
په‌روه‌ردگار ؛ داوای چاکه‌ی دوونیا و قیامه‌تت لێده‌که‌م ،
وه داوای پاراستنیشت لێ ده‌که‌م له سزای ئاگر .
په‌روه‌ردگار ؛ ڕێگه‌ی ڕاستم نیشان بده . . ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نیعمه‌تی خۆتت به سه‌ردا ڕشتوون ،
نه‌ک ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌زه‌بی خۆتت وه‌ک گوومڕاکان لێ گرتوون .
په‌روه‌ردگار ؛ ڕام بێنه که سووپاسی ئه‌و چاکه و نیعمه‌تانه‌ت بکه‌م که ڕشتووته به‌سه‌ر من و دایک و باوکم ،
وه ڕام بێنه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کاری چاکه ، بۆ ڕازی بوونی تۆ .
په‌روه‌ردگار ؛ به به‌زه‌یی خۆت بم خه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانت ،
تا بنۆشم به‌هه‌شتی ئاماده‌کراوت[/size][/center]
[center][/center]
[center][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm