بابه‌ت: بۆچی خودا له قورئان به كۆ ناوی خۆی ده‌بات(ئیمه) .
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف المرسلين سیدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
بۆچی كاتی خودای گه‌وره له قورئان ناڵیت من نمونه
بسم الله الرحمن الرحيم {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ}
واتا: ئیمه قورئانمان نارده خواره‌وه هه‌ر ئیمه‌ش ده‌ی پاریزین
یان ئێمه ئه‌و كاره‌مان كرد له زۆر شوێن یه‌و شێوه‌یه ده‌فه‌رمووێ ...
ته‌وحید و واته یه‌كتا په‌رستی یه‌كه‌م ئه‌ركی پێغه‌بمه‌ران بووه سه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێ هه‌موو پێغهبمهرانیش به‌ومه‌به‌سته ره‌وانه كراون راستی هه‌موو گروپ و كۆمه‌لێكیش لهورۆماندا به‌پابه‌ندبوونیان به‌و ئاینه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه بۆیه له‌ئیسلامدا هه‌موو جه‌مك و زاراوه‌یه‌ك كه بۆنی شیركی لێبێت فه‌رمانمان پێكراوه لێی به‌ردوو كه‌وینه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه ئیستعانهو ئیستغاسهو بۆ غه‌یری خوای گه‌وره جائیز نییه و ته‌نانه‌ت زێده ره‌وی له پله‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم جائیز نییه بۆیه خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ (لاتطروني كما اطرت النصارى بابن مريم انما انا عبد قولوا عبدالله ورسوله )
واته: بەگەورە(پیرۆز)م مەگرن وەک نەصارى کورى مەریەمیان بەگەورە گرت بەڵکو من بەندەم بڵێن بەندەى خوا‌و نێردراوى خوا.
ئه‌وه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك ئینجا ده‌ڵێن ناسین و زانین ی زمانی عه‌ره‌بی فه‌رزه بۆ حالی بوون لهقۆرئانی پیرۆز زۆر به‌ی زۆری هه‌ڵه‌ی ناحه‌زانیش لهناحالی بوونیانه له‌زمانی عه‌ره‌بی ، نحن له‌زمانی عه‌ره‌بی زه‌میری زیاد له‌كه‌سێكه بۆ به‌كارهینانی تاكه كه‌سێكیش ده‌توانێ بۆ خۆی به‌كاری بهێنێ واته له‌مه‌قامی ته‌عزیم ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر زانراوه لای عه‌ره‌ب لهكوردهواریش ئه‌و جۆره به‌كار هێنانه هه‌یه زۆر جار ده‌ڵێن ئیمه واده‌لێین بۆ ته‌عزیم نه‌وه‌ك بۆ زیاد له‌یه‌ك كه‌سی قسه‌كه‌ر بێت .
نوسینی : باوكی أبراهیم (مامۆستا سه‌رباز)
سه‌رچاوه : hezikurd