بابهت: ئەمڕۆ ئۆڵەمپیی عێراق لە یارییەكی هەڤاڵینیدا رووبەڕووی هاوتا قەتەر دەبێتەوە
(ئاكانیوز)- جێگری سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق لە چوارچێوەی كەمپە مەشقییەكەی قەتەر، ئەمڕۆ یەكشەم سات 17:00 بەكاتی كوردستان یەكەم یاریی هەڤاڵینی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدا.
شەڕار حەیدەر بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، یارییەكە لە یاریگەی یانەی سەدی قەتەری دێتە ئەنجامدان، ئاماژەی دا ئەو یارییە وەك خۆ ئامادەكردنێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە گەڕی دووەمی پاكوەكەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە ئۆڵەمپادی 2012ی لەندەن، كە بڕیارە 22ی ئەم مانگە بێتە ئەنجامدان.
زیاتر گوتی، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق بەراهێنەرایەتیی رازی شنەیشل شەمووی رابردوو گەیشتە دۆحەی پایەتەختی قەتەر بۆ ئەنجامدانی كەمپێكی مەشقی لەو وڵاتە كە بڕیارە ماوەی 10 رۆژ بخایەنێ و تێیدا 2 یاریی هەڤاڵینی ئەنجام بدا، لە یاریی یەكەمدا ئەمڕۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی قەتەر یاریی دەكا، لە یاریی دووەمیشدا 17ی ئەم مانگە لە وڵاتی عومان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئەو وڵاتە دەبێتەوە.
حەیدەر گوتی، ئامادەكاریی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق بۆ یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی ئوسترالیایە كە بڕیارە 22ی ئەم مانگە لە قەتەر بێتە ئەنجامدان لە چوارچێوەی یاریێلی پاكوەكەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە ئۆڵەمپادی 2012ی لەندەن.
پتر گوتی، 4 یاریكەر دوای تەواوكردنی ئەركەكانیان لە هەڵبژاردەی یەكەمی عێراقدا پێوەندیی بە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپییەوە دەكەن، ئەوانیش جەلال حەسەن، ئەحمەد ئیبراهیم، سەعد عەبدولئەمیر و ئەمجەد رازین، ئاماژەی دا 2 یاریكەری ئاوگەلە ئەوانیش ئەحمەد حوسێن و یاسر قاسم دوای رازیبوونی رازی شنەیشل لە ئاستیان پێوەندییان بەهەڵبژاردەكەوە كردووە.
هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق لە گەڕی یەكەمی پاكوەكەری ئاسیا بۆ گەیشتن بەئۆڵەمپیادی 2012ی لەندەن بەئەنجامی 2 گۆڵی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئۆزبەكستان دۆڕا.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]