بابهت: سزای شەرواڵ پیسی (الزنا) ؟.
كەسی شەرواڵ پیسی پیاو ئەگەر ژنی هێنابوو، وە ئافرەت ئەگەر مێردی كردبوو بەردباران دەكرێن هەتا مردن، وەك چۆن پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ماعزی كوڕی مالكی الأسلمى و (الغامدية)، و دوو جولەكە و كەسانی تر، كە تاوانی شەرواڵ پیسیان (الزنا) یان كردبوو بەردبارانی كردن، وە موسڵمانانیش دوای ئەو بەردبارانی شەرواڵپیسیان كردووە، وە زانایان ناكۆكن: ئایا پێش ئەوەی بەردباران بكرێت سەد داری حەدی لێدەدرێت ؟ دوو بۆچونی جیاواز هەیە لە مەزهەبی ئەحمەد و ئەوانی تر، بەڵام ئەگەر ژنی نەهێنا بوو، ئەوە بەپێی قورئان سەد داری حەدی لێدەدرێت، وە یەك ساڵیش لەو ناوچەیە دور دەخرێتەوە وەك لە سوننەتی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دا هاتووە، ئەگەرچی هەندێك لەزانایان دورخستنەوەی بە پێویست (واجب) نازانن.
هیچ لەو سزایانە ناسەپێت تاكو چوار كەس گەواهی لەسەر نەدات، یان كەسەكە خۆی چوار جار گەواهی بدات و دان بەو تاوانەدا بنێ، لای زۆربەی زانایان، وە هەندێكیان دەڵێن: تەنها یەكجار كەسەكە گەواهی لەسەر خۆی دا ئەو سزایەی بەسەردا دەسەپێت، بەڵام ئەگەر دانی بەو تاوانەدا نا و پاشان لێی پاشگەزبووە وە هەندێك دەڵێن: ئەو سزایەی لەسەر دەكەوێت، وە هەیانە دەڵێت لەسەری ناكەوێت.
وە بەكەسێك دەڵێن هاوسەردار (المحصن) " كەئـــازاد و پێگەیشتـو و ژیـر بێت (مكلف) " ئەو كەسەیە جووت بوونی كردبێت لەگەڵ خێزانەكەیدا، ئەگەر بۆ تەنها یەك جاریش بێت، وە ئایا مەرجە ئەو ژن وپیاوە لەو سیفەتانەی سەرەوە هاوتابن ؟ زانایان دوو بۆچونیان هەیە... وە ئایا ئەگەر یەكێك پێنەگەیشتو بێت (غیربالغ) و پێگەیشتویەك هاوسەری بێت یان بەپێچەوانەوە ئایە لەڕیزی هاوسەرداران دێتە ئەژمار.
بەڵام ئەو كەسانەی كە لەئەستۆی موسڵماناندان (أهل الذمة)، ئەوانیش هەمان حوكمی موسڵمانانیان هەیە لای زۆربەی زانایان وەك شافعی و ئەحمد، چونكە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دوو جولەكەی كە شەرواڵ پیسیان كردبوو بەردبارانی كردن لەبەر دەرگای مزگەوتەكەی، ئەوەش یەكەم بەردباران بوو لە ئیسلامدا.
وە زانایان ناكۆكن لەو ئافرەتە كەسكی پڕە و پیاو وگەورەشی (سید) نییە، وە هیچ گومان لەوەدا نەبێت كە ئافرەتەكە سكی پڕە، لە مەزهبی ئەحمەد وئەوانی تر دوو بۆچون هەیە، وتراوە: سزای حەدی لەسەر نییە، چونكە ئەشێت بەزۆر سكی پڕكرابێت، یان ئەشێت ئەو ئافرەتە تۆوی (منی) پیاوێكی كردبێتە گیانی خۆیەوە بەبێ ئەنجامدانی تاوانی شەڕواڵپیسی، یان ئەشێت بەهەڵە گومانبرابێت ژنی پیاوێكە و ئەو كارەی لەگەڵدا كرابێت، وە وتراویشە سزای حەدی بەسەردا دەسەپێت، ئەمەیان لە خەلیفە ڕاشدیەكان گێڕاوەتەوە، وە لە بنەماكانی شەریعەتەوە نزیكە وە بۆچونی خەڵكی مەدینەیە، چونكە ئەگەری (الإحتمال) دەگمەن لای لێناكرێتەوە، وەك ئەگەری درۆكردنی، یان درۆی گەواهی دەرەكان، ئەگەر هۆكاری تاوانەكە دیاربوو.
بەڵام نێرباز هەندێك لەزانایان دەڵێن: سزای وەك سزای شەڕواڵپیسیە، وە وتراویشە: لەوەش كەمترە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هاوەڵان لەسەری كۆكبن: بكەر و كراویش (الفاعل والمفعول به) دەكوژرێن، ئەگەر ژنیان هەبێت یان نا، چونكە أهلی (السنن) لە ابن عباس رضي الله عنه گێڕاویانەتەوە دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: " من وجدتموه يعمل عمل قوم لوط، فاقتلوا الفاعل والمفعول به " رواه ابوداود (4462)،والترمذي (1456)، وابن ماجه (2561)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (6589).
، واتە: هەركێتان دیت ئیشی گەلی لوطی دەكرد، بكەر و كراوەكەش بكوژن، وە أبو داود لە ابن عباس رضي الله عنه گێڕاوەتەوە پرسیاری لێكراوە: " في البكر يوجد على اللوطية، قال: يرجم "، واتە: كچێكی گەنج بینرا ئیشی گەلی لوطى كرد، فەرمووی: بەردباران دەكرێت، وە لە علی كوڕی أبو طالبیش رضي الله عنه هەروەها گێڕاوەتەوە.
هاوەڵان ناكۆك نین لەكوشتنی، بەڵام ناكۆكن لە جۆری كوشتنەكەی، لە أبو بكری صدیقەوە رضي الله عنه گێڕاوەتەوە: فەرمانی كردووە بەسوتاندنی، وە لەوانی ترەوە فەرمانكراوە بەكوشتنی، وە هەندێكیان دەڵێن: دیواری بەسەر دا دەڕوخێنرێت تا دەمرێت، وە وتراوە: لە پیسترین شوێندا زیندانی دەكرێن تا دەمرن، وە هەندێكی تریان دەڵێن: دەبرێتە سەر بەرزترین دیواری ناوچەكە و فڕێدەدرێتە خوارێ، دوای بەرد باران دەكرێت، وەك چۆن خودا وای بەگەلەكەی لوط كرد، ئەمەیان لە ابن عباسەوە گێڕاوەتەوە، وە ڕوایەتێكی تر دەڵێت: بەردباران دەكرێت، زۆربەی پێشینان لەسەر ئەو بۆ چونەن و وتویانە: چونكە خودا گەلەكەی لوطى بەردباران كرد، وە بەردباران كردنی شەرواڵپیسیش لە شەریعەتدا دانراوە وەك چواندنێك بە بەردباران كردنی گەلەكەی لوط، هەردووكیان بەردباران دەكرێن، ئەگەر ئازادبن یان بەندە، یان یەكێكیان بەندە بێت ئەویتریان ئازاد، بەمەرجێك پێگەیشتووبن، ئەگەر یەكێكیان پێنەگەیشتوو بوو ناكوژرێت بەڵام سزا دەدرێت، كەسێك پێگەیشتوو نەبێت بەردباران ناكرێت.
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.