بابهت: چەند سەیری ئەم شارە ئەکەم
چەند سەیری ئەم شارە ئەکەم
لەوە ناچێ مەھوی پیاسەی تیا کردبێت
لەوە ناچێ پیرەمێرد لێرە مردبێت
ئێستە ئەزانم بۆ نالی لە دوور وڵات سەری کاسی ئەنێتەوە
بۆ خەوەکەی جەمیل سائیب ھەر خەبەری نابێتەوە
... ...ئێستە ئەزانم بۆ بێکەس دایم مۆن بوو
نەجمەدینی مەلا لێرە ھاڵی چۆن بوو
لە بازاری بێمروەتی ئەم شارەدا
ھەموو شتێ دەستئەکەوێ ویژدان نەبێ
ھەموو شتێ نرخی ھەیەتەنها ئینسان نەبێ