1

بابه‌ت: *منداڵێك ده‌چێت بۆ سه‌رتاشخانه‌یه‌ك *

http://www.kurdupload.com/images/Coqgg1321387807/____.jpg

[size=16]
منداڵێك ده‌چێت بۆ سه‌رتاشخانه‌یه‌ك ...
سه‌رتاشه‌که‌ به‌ موشته‌ریه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م منداڵه‌ زۆر گێله‌ !
ئێستا بۆتان ده‌رده‌خه‌م گێلی ئه‌م منداڵه‌ له‌چیدایه‌ ...
1000 دیناریه‌ك له‌گه‌ڵ 250 دینارییه‌ك ئه‌یا به‌ منداڵه‌که‌ و ده‌ڵێ دانه‌یه‌کیان هه‌ڵگره‌ بۆخۆت منداڵه‌که‌ش 250 دیناره‌که‌ هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڕوات .
پاشان یه‌کێك له‌موشته‌ریه‌کان دوای منداڵه‌که‌ ده‌که‌وێت که‌منداڵه‌که‌ لای دوکانێکی دۆندرمه‌ فرۆش 250 دیناره‌که‌ ده‌دات به‌ دۆندرمه‌ و پێی ده‌ڵێت :
باشه‌ بۆچی 1000 دیناره‌که‌ هه‌ڵناگریت خۆ له‌ 250 دیناره‌که‌ زیاتره‌ ؟
منداڵه‌که‌ ده‌ڵێ : خاڵه‌ گیان ئه‌مه‌ پیشه‌ی هه‌موو ڕۆژێکمانه‌ ... ئه‌گه‌ر بێتو 1000 دیناره‌که‌ هه‌ڵگرم یاریه‌که‌مان کۆتای پێدێت ...

( مرۆڤی گێل واهه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان ده‌کات که‌ هه‌مویان وه‌ك خۆی گێلن )[/size]

(که‌مال)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *منداڵێك ده‌چێت بۆ سه‌رتاشخانه‌یه‌ك *

زؤر راستة ... دةستت خؤش بيت

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم