بابهت: پــــایـزێ یـــــــــاد
پــــایـزێ یـــــــــاد
هەر چەند دەلێم باسی ناکەم
ئەویش منی بیر نەماوە
سالانێکی دوور و درێژ بەسەر چونە
کێ دەڵێ مەلی یادگاری
بۆ جارێکیش , لە پەنجەرەی یادەوەری ئەوی داوە؟
بە خۆم نیە , هەر کە ناوی گوێ بیست دەبم
تەمەن دەچێتەوە دواوە , یەکەم چڕپەم بیر دێتەوە
پایزێکی چەند غەمگین بوو
وتی : گیانە بۆیە پایزم خۆش دەوێت
بە وەرین و بە گەڵاوە
چونکە , پایز رەنگی زەردی
لە چاوی تۆ دەرهێناوە
پایز بەڵای وەرزەکانە
خۆشم دەوێت بە بەڵاوە
ێ خۆ ئێستا پایز لە چاوم نەماوە
نە دڵمیشم بۆ تۆ روگەی تینو و تاوە
پایزت بە من خۆش دەویست
ئەی ئێستا کە بەهاری کێت لە چاوی خۆت حەشار داوە؟؟؟
من گمینی کۆترە شینکەی ئازادیشم ناوی تۆ بوو
بۆچی ئێستا تۆ پرسینی هەوالیشت لە لا چاوە؟؟؟
(سەرکەوت رەسوڵ)
پـــهروانــه ژانـهنــهك ئــهو زاڵــم بـــێ
نـــە گری بــۆ کــــەسێــــک کـــــە بــــۆت نـــەگـــری...
هـــەریــەک لـــە ئێــــمە ڕۆژێك دێت ئـــــە بیــــن بـــە یــــــادگاری[/center]