1

بابه‌ت: بە کام شێواز پێمنەوتویت خۆشم ئەوێیت؟

بە کام شێواز پێمنەوتویت خۆشم ئەوێیت؟
خەریکە دڵم دامێنێت
بۆیە ئێستاکە بێدەنگم
ھاکا ھیچ وشە نامێنێت
ھانا ئەبەم بۆ مەیخانە
... ... پێم ئەڵێیت ھەمیشە مەستە
کە نایەم بۆ لات پێم ئەڵێی دورە دەستە
کە دێم بۆلات ئەڵێی گۆماوێکی مەنگیت
چاوت ئەبێت بە کتێب و خۆت بێدەنگیت
کە پێت ئەڵێم بۆ تۆ ئەمرم
بە خۆپەرستم ئەزانیت
کە پێت ئەڵێم خۆم ون ئەکەم
خێرا ئەڵێی بێ ویژدانیت
کە باسی عاشقان ئەکەم
تۆ پێم ئەڵێیت رۆمیۆ و ژولێتیش بەسەرچون
ھەر ناشگەمە ئەو بروایەی
ھەرچیم وتو ھەرچیم نوسی بە ھەدەرچوون

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: بە کام شێواز پێمنەوتویت خۆشم ئەوێیت؟

dastakant xoshh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: بە کام شێواز پێمنەوتویت خۆشم ئەوێیت؟

دەست خۆش زۆر جوانە

[center]گـــــه‌ر زاڵـــم لـــه‌ پــه‌روانــه‌ چــــــێ
پـــه‌روانــه‌ ژانـه‌نــه‌ك ئــه‌و زاڵــم بـــێ

نـــە گری بــۆ کــــەسێــــک کـــــە بــــۆت نـــەگـــری...
هـــەریــەک لـــە ئێــــمە ڕۆژێك دێت ئـــــە بیــــن بـــە یــــــادگاری[/center]