بابه‌ت: نوێژی پێویستی صلات الحاجة...!
[center][size=24]صلات الحاجة جون دةكرى
--------------------------------------------------------------------------------
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی
صلاة الحاجة واته نوێژی پێویستی، ئه‌م نوێژه ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی داواکردنی هه‌ر پێویستییه‌ک که له‌ژیانتدا بۆت ئاسان نه‌بووه. ئه‌م نوێژه‌یه له‌لای ته‌واوی شه‌رع زانان سوننه‌ته، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) که ئه‌فه‌رمووێ: (هه‌رکاتێک پێویستیت به خودای گه‌وره یان هه‌ریه‌کێک له مرۆڤه‌کان یان هه‌ر شتێکی تر هه‌بوو(بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو و تایبه‌ت)،
ئه‌وا ئه‌م نوێژه‌یه ئه‌نجام بده به‌م شێوه‌یه، ده‌ستنوێژێکی خاوێن و ڕێک بشۆ، دواتر دورکاعهت نوێژ بکه به نیه‌تی (صلاة الحاجة)، له‌دوای سه‌لام دانه‌وه سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار بکه و ئینجا صه‌له‌وات و دروود و سه‌لام بنێره بۆ گیانی پاکی پێغه‌مه‌به‌ر (صلى الله عليه وسلم)، پاشان بڵێ:
((لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، أَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ وَالْغَنِيمَةَ مِنْ كُلِّ بِرٍّ وَالسَّلامَةَ مِنْ كُلِّ إِثْمٍ، لا تَدَعْ لِي ذَنْبًا إِلا غَفَرْتَهُ وَلا هَمًّا إِلا فَرَّجْتَهُ وَلا حَاجَةً هِيَ لَكَ رِضًا إِلا قَضَيْتَهَا يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ. )) (رواه الترمذي).
وه له‌دوای ئه‌م دوعایه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی خۆت ده‌ڵێی و له ههموووكاتێکدا ده‌توانی ئه‌م نوێژه ئه‌نجام بده‌ی، شه‌وبێت یان ڕۆژ، به‌ڵام ئه‌وکاتانه‌ی که ناپه‌سه‌ندن نابێ تێیدا ئه‌نجام بده‌ی، وه‌ک سه‌ره‌تای ڕۆژ هه‌ڵاتن و ڕۆژ ئاوابوون، یان کاتێک که‌رۆژ دێته ناوه‌ندی ئاسمان.
هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن چوار ڕه‌کعه‌ته و هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن دوو ڕه‌کعه‌ته، دوو ڕهکعهتهکه په‌سه‌ندتره.
والحمد لله رب العالمين وصلى الله
على سيدنا و نبينا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين.
دانـــــــیـــــــال_هــــهڵـــــهبـــــجـــــهیـــــی[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm