بابه‌ت: بۆچی خودا ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر موسوڵمانان واجب كرد ...
بۆچی خودا ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر موسوڵمانان واجب كرد ...
له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایانی زانكۆی(یه‌شیڤا) ی ئه‌مریكادا له نیویۆرك پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر 93000 كه‌س بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری كۆڕینی ئاینی ئه‌كه‌ن و زیاتر له خوداوه نزیكترن زیاتر دڵخۆشن و رووگهشترن تا ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاینه‌كانه‌وه نییه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بواره‌كانی گه‌ش بینی …و ته‌ندروستی و خه‌م و میوانداری و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌موویانی گرتۆته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌شداری بۆنه ئاینییه‌كان ئه‌كه‌ن له‌سه‌دا 56 زیاتر گه‌ش بینن به ژیان و ته‌نها له‌سه‌دا 27 یان ڕه‌شبینن.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها له هه‌فته‌یه‌كدا جارێك ڕوو له بۆنه ئاینییه‌كان ئه‌كه‌ن ڕوویان گهشترهو هه‌میشه جوانی و پێكه‌نین له ناوچاوانیان دیاره تا ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی ناكه‌ن و وه ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه جارێك به‌شداری بۆنه‌ی ئاینی ئه‌بن كه‌متر ده‌چنه لای پزیشك و نه‌خۆشییان كه‌متر لێده‌رده‌كه‌وێت.
له‌مه‌شه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی خودای گه‌وره ڕۆژی هه‌ینی واجب كردووه له‌سه‌ر موسوڵمانان كه ته‌نها له هه‌فته‌یه‌دا جارێك وه له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت” له ناوچاوانیانه‌وه نوری نوێژ و كرنوش دیاره..
ئا \ئامانج