بابه‌ت: پیرۆزبێت .... سلێمانی...!
[center][size=24]۲۲۷ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ، له ساڵی ١٧٨٤ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكییه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. به‌شه دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه بهشهدیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ.
له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود(شێخ مه‌حمودی حه‌فید) بووه. شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشهرانبووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینش بووه له‌مێژووی كوردستاندا.
بۆیه له‌م رۆژه‌دا پیرۆزابایی له گشت دانیشتوانی سلێمانی ئه‌كه‌م، به تایبه‌ت ئه‌ندامانی یانه...........
[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm