بابه‌ت: گۆگڵ خزمه‌تگوزاری میوزیکی بڵاوکرده‌وه
گۆگڵ خزمه‌تگوزاری میوزیکی بڵاوکرده‌وه
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێیه‌دا که گوگڵ له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری (ئای تۆنز)ی ئه‌پڵدا هه‌یه‌تی، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه کۆمپانیای گوگڵ خزمه‌تگوزاری میوزیکی به شێوه‌یه‌كی تۆكمه له‌سه‌ر تۆڕی ئينته‌رنێت خسته‌كار.
ئامانجی کۆمپانیای گوگڵ له خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌وه‌یه ببێته پێشكه‌شكاری سه‌ره‌کی مۆسیقا بۆ 200 ملیۆن گوێگری مۆسیقا له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، كه مۆبایلی زیره‌ك به‌كاردێنن به سیستمی (ئه‌ندرۆید).
به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌توانن له‌رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری (مارکێتی ئه‌ندرۆید)ه‌وه گوێبیستی زیاتر له 13 ملیۆن پارچه مۆسیقا بن که به‌رهه‌می گه‌وره کۆمپانیا میوزیکیه‌کانی جیهانه.
ئه‌و جیاوازییه‌ش که له نێوان خزمه‌تگوزاری (گوگڵ میوزیک) و (ئای تۆنز)ی ئه‌پڵدا هه‌یه ئه‌وه‌یه، به‌کارهێنه‌رانی گوگڵ میوزیک ده‌توانن له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری گوگڵ پڵه‌سه‌وه ئاڵوگۆڕی سه‌رجه‌م ئه‌و مۆسیقا و ئه‌لبومانه بکه‌ن.
خزمه‌تگوزاری (ئاندرۆید)ی گوگڵ، کۆنترۆڵی نیوه‌ی مۆبایله زیرهکاکانی جیهانی کردوه و له روی ئابوریشه‌وه داهاتێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی بۆ کۆمپانیای گوگڵ په‌یداکردوه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم