بابه‌ت: نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ نه‌خۆش له‌کاتی سه‌ردانی کردنی دا
نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ نه‌خۆش له‌کاتی سه‌ردانی کردنی دا
1 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت ئه‌گه‌ر بچوايه بۆ ده‌ردانی نه‌خۆشێک پێی ده‌فه‌رموو : ( لا بأس طهور إن شا‌ء الله ) واته : هيچ نی يه پاک ده‌بیته‌وه له گوناه به ويستی خوای گه‌وره .
2 ـ ( هيچ به‌نده‌يه‌کی موسوڵمان نی يه که سه‌ردانی نه‌خۆشێک بکات که ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێ و حه‌وت جار بڵێ : ( أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك) ئيلا چاک ده‌بێته‌وه . واته : داوا ئه‌که‌م له خوای مه‌زنی په‌روه‌ردگاری عه‌رشی مه‌زن که شيفات بدات .
3 ـ ( اللهم آشف عبدک ينکا لک عدوا ، أو يمشي لک إلی جنازة ) واته : خوايه شيفای به‌نده‌که‌ت بده تا دوژمنت بۆر بدات ( به‌وه‌ی زۆريان لێ بريندارو کوژراو بخات ) یان له‌به‌ر تۆ بچێت به دوای جانازه‌يه‌کداو شوێنی بکه‌وێ .
4 ـ ( بسم الله أرقيک ، من کل شئ يؤذيک ، ومن شر کل نفس أو عين حاسد الله يشفيک ، بسم الله أرقيک ) واته : به‌ناوی خواوه دوعات بۆ ده‌که‌م له هه‌موو شتێک که ئه‌زيه‌تت ده‌دات و له‌خراپه‌ی هه‌موو نه‌فسێک يان چاوی حه‌سوود به‌رێک که حه‌سوديت پێ ده‌بات خوا شيفات بدات ، به‌ناوی خواوه دوعات بۆ ده‌که‌م .
5 ـ ( اللهم رب الناس ، أذهب البأس واشف أنت الشافي ، لا شفا‌ء إلا شفاءک ، شيفاء لا يغادر سقما ) ، واته : خوايه په‌روه‌ردگاری خوڵکی ، ئه‌م ئازاره لابه‌ره و شيفای بده ، خۆت شيفا ده‌ری ده‌ردانی ، هيچ شيفايه‌ک نی يه جگه له شيفای تۆ ، شيفايه‌ک که هيچ نه‌خۆشی يه‌ک جێ ناهێڵێ .
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم