بابه‌ت: قــورســتــریــن پــێــكـهنــیــن..
كاتێ یه‌كێ ئازاردهكێشێ و ئازارده‌درێ و وه تۆش ناتوانی یارمه‌تی بده‌ی
به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ ده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هیوای بده‌یتێ
قورسترین پێكه‌نین...
كاتێ له ماڵه‌وه‌ت دورده‌كه‌ویته‌وه ده‌ڕۆی بۆ شوێنێك دوور به‌ڵام پێكه‌نینێك ده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ده‌گه‌ڕێیته‌وه له كاتێكدا نازانی له داهاتوشدا چی ڕوده‌دات
قورسترین پێكه‌نین...
كاتێك ده‌بینی هه‌موو چوارده‌ورت دڵخۆشن به‌س تۆ بێتاقه‌تی
به‌ڵام پێده‌كه‌نی به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بتبینن كه چه‌ند گه‌وره‌و به قوه‌تی
قورسترین پێكه‌نین...
كاتێ ده‌بینی هه‌موو ئاواته‌كانت له ده‌ست چوو
به‌ڵام پێده‌كه‌نی بۆ هیوا(أمل)كه ده‌توانم جارێكی‌تر دروستیان بكه‌مه‌وه
قورسترین پێكه‌نین
كاتێ هاوڕێیه‌كت غه‌درت لێ ده‌كا یان به جێت ده‌هێڵێ
به‌ڵام تۆ پێده‌كه‌نی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ كه به‌بێ ئه‌و ده‌ژی
هه‌رچه‌نده پێكه‌نین قورسبێ....
پێویسته پێبكه‌نیت