بابهت: هەتا بڵێى بیرت ئەکەم
هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بێ
بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبێ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکێ هەتا دێتە ئێرە
تۆ دەتوانى بێیتە خەونم، لەم غوربەتە رزگارم کەى
هێند بە تاسە بانگم بکەى، لە کوردستان بێدارمکەى
بەختى نوستوو چرۆ دەرکە، خەونێکى لێ دایپۆشیوم
لەگەل ئەشکا بم وەرێنە، وا خەم رەنگى پێ نۆشیوم
مـانـای وایـه چـاوهڕێـم بـزانـم تـۆ کـهی بـیـرم ئـهکـهیـت !!
ئهوهش خۆم له فیس خهسوو