1

بابه‌ت: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

[center][size=24]سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَقی كه‌سێكی‌ زۆر لێكراو زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌: كه‌ ناكه‌وێت، به‌لاَم به‌جۆرێك: ئه‌گه‌ر هاتوو  زۆر لێكردنه‌كه‌ توندو ترسناك بێت، وه‌ك: هه‌ره‌شه‌ی‌ كوشتن‌و ئه‌ندامێكی‌ لاشه‌ بڕین‌و لێدان‌و به‌ندكردن‌و...هتد. له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (لا طلاق ولا عتاق في إغلاق)،  هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی‌: (إن الله وضع عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه)، وه‌ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ رازیبون‌و ده‌ستی‌ ئه‌نقه‌ستی‌ تێدا نیه‌ به‌ڵكو به‌ زۆریه‌، بۆیه‌ حوكمه‌كه‌ی‌  وه‌كو هاوشێوه‌ی‌ حوكمی‌ ته‌لاَقی شێت‌و خه‌وتوو هه‌ژمارده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌هدیدو ترسه‌كه‌ جێگای‌ مه‌ترسیه‌كی‌ ئه‌وتۆ نه‌بوو، (بێ هێز بوو) ئه‌وه‌ به‌ وته‌ی‌ راجیح ته‌لاَقه‌كه‌ ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی‌ له‌پێشدا باسمان كرد رای‌ جمهوری‌ زانایانه‌، به‌لاَم له‌ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی: هاتووه‌ كه‌ ته‌لاَقی به‌زۆری به‌هه‌رجۆرێك‌و له‌ژێر هه‌ر فشارێك هه‌بێت ده‌كه‌ویت، به‌لاَم رایه‌كی‌ تری‌ هه‌موو زانایان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: هه‌ركاتێك قازی‌ مه‌حكه‌مه‌ی‌ شه‌رعی ته‌لاَقی به‌كه‌سێك به‌تاڵ كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ كۆڕا ده‌نگی‌ زانایان ئه‌م ته‌لاَقه‌ ده‌كه‌وێت وه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ وه‌رناگیرێت كه‌ بڵێت: به‌ زۆری بووه‌.
پێشه‌وا شافعی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ رای ئیمام مالیك‌و ئیمام أحمد رای جمهوریان پێكهێناوه‌ وه‌كو له‌ پێشدا هێناومانه‌ته‌وه‌، رایه‌كی‌ تری تایبه‌تیشی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: (ئه‌گه‌ر ته‌هدید كه‌ره‌كه‌ له‌ده‌ستی‌ بێت گه‌فه‌كه‌ی‌ جێ به‌جێ‌ بكات، ئه‌وه‌ ته‌لاَقه‌كه‌ ناكه‌وێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌یه‌ت ئه‌وه‌ نابێت ته‌لاَق بڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ركات ته‌لاَقی وت ئه‌وه‌ ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت.(
سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَقی توڕه‌بوو: ئه‌وا چه‌ند رایه‌كی‌ له‌سه‌ره‌.. كه‌ رای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌: ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ توڕه‌بوونه‌كه‌ بگاته‌ ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی‌ كه‌ هۆش‌و عه‌قڵی لای خۆی نه‌مینێت. 
سه‌باره‌ت به‌ سوند خواردن به‌ ته‌لاَق: كه‌ شتێكی‌ باوه‌ له‌لای‌ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی‌، وه‌ زۆر جۆری هه‌یه‌و چه‌ند رای زانایانیشی له‌سه‌ر هه‌یه‌ به‌لاَم رای‌ جمهوری‌ زانایان (كه‌ حه‌نه‌فی‌و مالیكی‌و حه‌نابیله‌)ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن: كه‌ ده‌بێت ئه‌وشته‌ی‌ ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ بۆ وتوه‌ بیهێنته‌ جێ‌ یا خۆیان لێی بگرن (به‌ گوێره‌ی‌ ته‌لاَق وتنه‌كه‌) وه‌كو ده‌فه‌رمون: (إن من حلف بطلاق زوجته إذا حنث يلزمه ما حلف به)، كه‌سێك سوێند بڵێت به‌ ته‌لاَق ئه‌وه‌ ده‌كه‌وته‌سه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌لاَقی بۆ وتوه‌.
به‌لاَم پێشه‌وا ابن تیمیه‌ ئه‌م رایه‌ به‌بێهێز ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ دوای‌ سه‌رده‌می‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان هاته‌ كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ جاری‌ وا ده‌بێت ته‌لاَق بۆ حه‌ڕام ده‌وترێت یا بۆ پچڕاندنی‌ سیله‌ی‌ ره‌حم‌و...هتد. له‌ مه‌عصیه‌ت ئیتر چۆن دێته‌ جێبه‌جێكردن! پاشان هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ فه‌تواكه‌ی‌ ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ ته‌نها به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ناوترێت به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌‌و له‌مامه‌ڵه‌و قسه‌وباس ئه‌مه‌ روو ئه‌دات، بۆیه‌: رای وایه‌ كه‌ناكه‌وێت به‌لاَم به‌مه‌رجێك ده‌بێت ته‌وبه‌و ئیستیغفاربكات‌و جارێكی‌ تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری‌.ئینجا إبن القیم یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رایه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ قه‌ولی (أرجح)ه‌، وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر نیه‌تی‌ پیاوه‌كه‌ش: ئه‌گه‌ر نیه‌تی‌ پێ ته‌لاَق نه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌فاره‌تی‌ وه‌كو كه‌فاره‌تی‌ سوند بدات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست‌و نیه‌تی‌ ته‌لاَق بێت ئه‌وا  ته‌لاَقێكی‌ ده‌كه‌وێت!.
تێبینی یه‌كی‌ گرنگ لێره‌دا: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم له‌م كابرا توڕه‌بوو كه‌ سێ به‌سێ ته‌لاَقی وت‌و پێی‌ فه‌رموو: (أَيُلْعَبُ بِكِتَابِ اللَّهِ وَأَنَا بَيْنَ أَظْهُرِكُمْ حَتَّى قَامَ رَجُلٌ وَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلا أَقْتُلُهُ) قال الحافظ: رجاله ثقات،  ئایا كه‌سێك موسڵمان بێت‌و به‌رده‌وام وشه‌ی‌ ته‌لاَقی به‌ده‌ما بێت ئاخۆ ده‌بێت حوكمه‌كه‌ی‌ ئه‌و چۆن بێت؟! بۆیه‌ ده‌بێ موسڵمان له‌سوند وتن به‌ته‌لاَق خۆیان به‌ دووربگرن.
ئینجا به‌ نسبه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ زۆری ده‌كات یا ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ته‌لاَق له‌ نێوان پیاوو هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم له‌ فه‌رمووده‌ له‌ ئۆمه‌تایه‌تی‌ به‌ده‌ری‌ ناوه‌و ده‌فه‌رموێ‌: (ليس منا من خبب امرأة علي زوجها. أو عبداً علي سيده)أخرجه أبوداود، واته‌: ئه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ نی یه‌ كه‌سێك كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ی‌ هان بدات له‌پیاوه‌كه‌ی‌ یا به‌نده‌كه‌ی‌ هان بدات له‌ گه‌وره‌كه‌ی‌، وه‌ له‌ سونه‌نی‌ ئه‌بوداود فه‌رمووده‌كه‌ به‌ نه‌فره‌تلێكردنی‌ ئه‌وجۆره‌ كه‌سه‌شی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ملعون من خبب امرأه‌ علی‌ زوجها أو عبداً علی‌ سیده)، خۆی وشه‌ی‌ (خبب) مانای تێكدانی‌ دڵی‌ ئافره‌ت له‌ پیاوه‌كه‌ی‌ به‌وه‌ی‌ له‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بیگۆڕێت بۆ رك لێبونه‌وه‌ی‌!، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ تێكدانی‌ شیرازه‌ی‌ خێزان‌و په‌رته‌وازه‌یی ئه‌ولادو...هتد. لێ ی ده‌كه‌وێته‌وه‌! بۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئیسلامه‌تیدا له‌ گوناهێك له‌ گوناهه‌ هه‌ره‌گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌كرده‌وه‌ی‌ شه‌یاتین‌و جادو بازه‌كان!.
سه‌باره‌ت به‌ حوكمی‌ له‌باربردنی‌ منداڵ: له‌ كتابی (ألفتاوى الجامعة: 3/1056) هاتووه‌: دروست نیه‌ منداڵ له‌باربردن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاكه‌شی بێت (یا له‌هه‌ر مه‌رحه‌له‌یه‌ك كه‌وا منداڵ پێی تێ ده‌په‌ڕێت)، مه‌گه‌ر عوزرێكی‌ (زه‌روری‌ توندو تۆڵی‌) شه‌رعی هه‌بێت بۆ ئه‌م له‌باربردنه‌ (كه‌ ئه‌وه‌ش لێژنه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕو جێ ی‌ باوه‌ڕ ئه‌م بڕیاره‌ بدات: كه‌ دووگیانی‌ مه‌ترسی بۆ گیانی‌ دایكه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای‌ بێ ئومێد بوون له‌چاره‌سه‌ری‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و هیچ رێگایه‌كی‌ تر نه‌مینێ جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت)،
وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ زۆری ده‌كات بۆ له‌باربردنی‌ منداڵ ئه‌وه‌ (بێگومان) گوناهی‌ كوشتن‌و له‌باربردنی‌ منداڵه‌ بێ تاوانه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی‌!.

[/size][/center]

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

جزاک الله ماندوونەبی

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

ياسين نووسی:

جزاک الله ماندوونەبی

زۆر سوپاس کاکه‌ ياسين ئاسوده‌ بیت براکه‌م

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ ئه‌وهه‌موه‌ت كونوسیه‌:o[/size]

5

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

ده‌ستت خۆش بێت خاتوو سه‌وسه‌ن .

سه‌رچاوه‌که‌ی.... ؟ smile

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

smileله مه زه بی ئیمامی شافیعی طه لاق دةکةویت نمونةش کابرایةک وتیه ژنةکه ی به طةلاقم له مانگ جوانتری وتیان طةلاقت کةوت چوة لای ئیمامی شافیعی وتی طةلاقت کةوتوة ئیمامی مالیکیش وتی نةخیر نةکةوتوة  وتی؛چونکه خوالةقورئان دةفةرمویت ئادامیزدمان به جوانترین شیوة دروست کردوة دةست خوشبیت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

smileله مه زه بی ئیمامی شافیعی طه لاق دةکةویت نمونةش کابرایةک وتیه ژنةکه ی به طةلاقم له مانگ جوانتری وتیان طةلاقت کةوت چوة لای ئیمامی شافیعی وتی طةلاقت کةوتوة ئیمامی مالیکیش وتی نةخیر نةکةوتوة  وتی؛چونکه خوالةقورئان دةفةرمویت ئادامیزدمان به جوانترین شیوة دروست کردوة دةست خوشبیت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

ياسين نووسی:

جزاک الله ماندوونەبی

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

9

وه‌ڵام: ته‌لاَقی زۆر لێكراو...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ ئه‌وهه‌موه‌ت كونوسیه‌:o[/size]

زۆر سوپاس کاکه‌شه‌ یدا  ئاسوده‌ بیت براکه‌م

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm