بابه‌ت: ئه‌خلاق و خۆ به‌زل نه‌زانینی ئیمام و پێشه‌وا شافعی ؟
[size=20]ئه‌خلاق و خۆ به‌زل نه‌زانینی ئیمام و پێشه‌وا شافعی ؟
له‌م بابه‌ته هه‌ندێ گوته‌ی ئیمامان شافعی دههینیهوه که به‌خۆی وتویه‌تی و خه‌لك چۆن باسیان کردووه ؟
وددت أن الخلق تعلموا مني هذا العلمِ على أن لا ينسب إلي حرف منه
پێم خۆشه خه‌لكی ئه‌م زانسته‌م لێ وه‌رگرن، به‌لام پیتێکی نه‌درێته لای من !!
ما کذبت قط ولاحلفت بالله لاصادقا ولا کاذبا
هه‌رگیز درۆم نه‌کردووه نه به ڕاست و نه به درۆش سوێندم به‌خوا نه‌خواردووه.
ده‌رباره‌ی گه‌رانی بۆ زانست ده‌فه‌رمووێ :
سَأَضْرِبُ في طُولِ الْبِلاَدِ وَعَرْضِهَا
أنَالُ مُرَادِي أوْ أمُوتُ غَرِيباً
فَإنْ تَلِفَتْ نَفَسي فَلِلَّهِ دَرُّها
وَإنْ سَلِمَتْ كانَ الرُّجوعُ قَرِيباً
به‌درێژایی و پانتایی وڵاتان دا ده‌رۆم، یان به ئامانج ده‌گه‌م یان له غه‌ریبایه‌تی ده‌مرم ، جا ئه‌گه‌ر فه‌وتام ئه‌وه شتێکی په‌سندم کردووه ، ئه‌گه‌ر سه‌لامه‌تیش بووم گه‌ڕانه‌وه‌م نزیکه.
وه ئیمام شافعی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ له‌گه‌ل براده‌ران و ههوهلانی زۆر چاکه کار و وه‌فادار بووه .
( ابو اسعد ) ده‌لێ : شافعی زۆر سه‌خیی و به‌خشه‌ر بوو کهنیزهكی شاره‌زاو کارامه‌ی ده‌کری که چاك بزانی نان و چێشت ساز بکات و حه‌ڵواو شیرینی دروست بکات . جا پێی ده‌گوتین : ده‌جا که‌یفتان له چییه و چیتان پێ خۆشه بیلێن چونکه کهنیزهیهکم کڕیوه هه‌رچی حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ساز ده‌کات !!
ئا : one
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!