1

بابه‌ت: حوكمی داواكردن لە غەیری خوا ؟.

داواكردن لە غەیری خوا دوو جۆرە:
[جۆری یەكەمی داواكردن لە غەیری خوا:]
داوای شتێك لەغەیری (الله) بكات كە تەنها لەدەسەڵاتی (الله) دابێت وەك داوای شیفای نەخۆشی لە یەكێك بكات یا داوای منداڵ بونی لێ‌ بكات، وەیاخود داوا لە شەخصێكی غایب و نا ئامادە بكات، بۆ نمونە هاوار بكاتە شەخصێكی دور لەشاری خۆی یا كەسێكی مردو.
ئەم جۆرە داواكاریانە لە غەیری خوا شەریك و هاوەڵ دانانە بۆی لەوەدا كە ئیعتیقادی وای بەو كەسە داوا لێ‌ كراوە هەیە كە توانای وەڵامدانەوەی هەیە لەوشتانەدا كە تەنها لەتوانای خوادان، وە ئیعتیقادی وایە كە لەدوریشەوە وە بەمردوییش داواكاریەكەی دەبیستێت و توانای وەڵام دانەوەشی هەیە ـ پەنا بەخواـ ئەمە شیركی گەورەیە لە چەند لایەنێكەوە:
(1) لەلایەنی ئیعتیقاددا.
(2) وەهەروەها لەلایەنی داوا لێ‌ كردن و پەرستن وپشت پێ‌بەستنیشدا.
(3) وە هەروەها لەلایەنی تەشبیە كردن و چواندنیشی بەپەروەردگار لە سیفاتەكانی بیستن و وەڵامدانەوە و بەهاناهاتن !.
وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی كە ئەم جۆرە داواكاریە شیركی گەورەیە چەندەها ئایەتی قورئانە وەك:
(1) [وَإِذَا مَسَّ الْأِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيباً إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِنْ قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَاداً لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِهِ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلاً إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ] (الزمر:8).
واتە: موشریكەكان كاتێك كەلێیان قەومابا یا كەوتبانە تەنگانەو ناڕەحەتیەكەوە ئەو بەتەنها هاواریان دەكردە الله و دەگەڕانەوە بۆ لای ئەو چونكە دەیان زانی كە تەنها ئەو توانای لادانی ئەو ناڕەحەتییەی هەیە بۆیە بەتەنها داوای بەفریاكەوتنیان لەودەكرد.
بەڵام دوای ئەوە كە ڕزگاری دەكردن و لە ناڕەحەتییەوە دەیهێنانە خۆشی و ئاسودەییوە ئەو پەروەردگارەیان لە بیر دەچوو كە لەتەنگانەدا هاواریان دەكردێ‌و بەفریایان دەهات. بۆ یە ئەم جار هاواریان دەكردە غەیری خواو وێنەو شەریكیان بۆ دادەنا لە داواو هاوار لێكردندا.بۆ ئەوەی خەڵكیش گومڕا بكەن هەروەك چۆن خۆیان گومڕا بوون.
خوای گەورەش بەهەڕەشە فەرمووی: بەو جۆرە موشریكە سپڵانە بفەرموو: ڕابوێرن بەكوفرو شیرك و گومڕاییەكەتان كەمێك، لەو ژیانە كورتەی دنیادا وەبزانن كە ئێوە ئەهلی ئاگری دۆزەخن ئەوێ‌ شوێنتانە و ڕابواردنی دونیاتان لەیاد دەباتەوە.
كەواتە لەم ئایەتەدا پەروەردگار هاوار كردنە غەیری خۆی بە شەریك و هاوەڵ دانان دانا كە فەرمووی (وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَادا) وەبەكوفری دانا كە فەرمووی (تمتع بكفرك) وەبە ئەهلی ئاگری دانان فەرمووی (إنك من أصحاب النار). واتە: تۆ لە دۆست و هاوەڵە بەردەوامەكانی ئاگری.
2- [ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ] [العنكبوت:65] .
3- [ وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ] [الروم:33] .
4- [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ   إِنْتَدْعُوهُمْ لا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ] (فاطر:13-14).
5- [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ.وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ] (الأحقاف:6).
واتە: كێ‌ گومڕاترە لەو كەسەی لە غەیری خوا هاوار دەكاتە ئەوانەی كە وەڵامی هاوارەكەی نادەنەوە و بێ‌ ئاگاشن لە هاوارو داواكەی. وە كاتێكیش خەڵكی كۆكرانەوە لە ڕۆژی دوایی دەبن بە دوژمنیان. وە بێ‌ باوەڕ دەبن بەو بەندایەتییەی بۆیان دەكردن و، بەو هاوارەی كە دەیان كردنێ‌.
كەواتە دوعا بە هەردوو ماناكەیەوە تەنها حەقی ئەو پەروەردگارەیە كە دروست كارمانەو ڕزق و ڕۆزیمان دەدات و ژیان و مردن و خۆشی و ناخۆشی و سودو قازانج و بەهەشت و دۆزەخی بەدەستەو، بیسەری هەموو داواكاریەكە و بەتوانایە لەسەر ئەنجامدان و وەڵام دانەوەی هەموو داخوازیەك و داواكاریەك. وە ئەوەی بیەوێت هەر ئەوە دەبێت و ئەوەش نەیەوێت ببێت كەس ناتوانێت بیهێنێت..ئەو زاتە بەتوانایە پەروەردگارەش تەنها (الله) یە كە تەنهایەو شەریكی نییە (الله أحد) و جێگای ڕازو نیازو ئومێدە (الله الصمد)، وە وێنەو هاوشێوەی نیە (ولم یكن له كفواً احد).
[جۆری دووەمی داواكردن لە غەیری خوا]
ئەم جۆرەیان داواكردنی شتێكە كە لە توانای مرۆڤدا هەیە لە كەسێكی زیندوی ئامادەو مەوجود. بۆ نمونە داوا لەهاوڕێ‌یەكی دەكات بارێكی لەگەڵ باركات یا ڕێگایەكت نیشان بدات، یا وەڵامی پرسیارت بداتەوەو یا یارمەتییەكت بدا یا…هتد ئەم جۆرەیان دروستەو گوناح نیە.
لة بةهةشت وةركيراوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: حوكمی داواكردن لە غەیری خوا ؟.

خودای گەورە جەزای بەخێرت بداتەوە برام
بابەتێکی زۆر گرنگە چونکە زۆرێک لەکەسانی ساویلکە و نەزان پەنا بۆ غەیری خودا دەبەن بەبێ ئوەی پێێ بزانن نموونەش بۆ ئەمە پەنا بردن بۆ مەرقەد و قەبری پیاو چاکان کە زۆرێک لەخەڵکی پەنای بۆ دەبەن

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: حوكمی داواكردن لە غەیری خوا ؟.

ياسين نووسی:

خودای گەورە جەزای بەخێرت بداتەوە برام
بابەتێکی زۆر گرنگە چونکە زۆرێک لەکەسانی ساویلکە و نەزان پەنا بۆ غەیری خودا دەبەن بەبێ ئوەی پێێ بزانن نموونەش بۆ ئەمە پەنا بردن بۆ مەرقەد و قەبری پیاو چاکان کە زۆرێک لەخەڵکی پەنای بۆ دەبەن

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm