بابهت: لومیا 800 دوایین مۆبایلی نۆكیا
لومیا 800 دوایین مۆبایلی نۆكیا
لەم ماوانەدا كۆمپانیای نۆكیا كە لەبواری بەرهەمهێنانی مۆبایلدا لەكۆمپانیا هەرە بەناوبانگەكانە، نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی خستە بازاڕەوە، مۆبایلەكە بەlumia800 ناسراوە زۆر وەك نۆكیای N9 دەچێت كە زۆر لەمێژ نییە كۆمپانیای نۆكیا خستوویەتیە بازاڕەوە.
مۆبایلی لومیا خاوەنی پرۆسیسەری 1.4 گیگاهێرتزە، ڕامەكەی 512 میگابایتە، دیزاینەكەی وەك مۆبایلی N9 دەچێت. كامێراكەی 8 میگاپیكسلە.
لومیا800 هاردەكەی 16 گیگابایتە، جگە لەوەش 25 گیگاش هاردی مەجازی لەلایەن skydriveی مایكرۆسۆفت وەك دیاری پێتدەبەخشرێ. خاوەنی ویندۆز فۆنە، كێشەكەی 142 گرامە و لەسێ ڕەنگی، ڕەساسی، سەوز و سووردا هەیە، باترییەكەی ناگۆڕدرێت و بۆ هەمیشەییە. شەحنی باترییەكە لەكاتی قسەكردندا تا نۆ كاتژمێر و نیو دانابەزێت، بەڵام بۆ حاڵەتی ئاسایی هەتا 335 كاتژمێر دانابەزێت. جگە لەوەش دەكرێت 7 كاتژمێر بەردەوام فیلمی پێ سەیربكرێت و 55 كاتژمێریش مۆسیقا بڵاوبكاتەوە بەبێ دابەزینی باتری. كامێراكەی بەشێوەی HD فیلم هەڵدەگرێتەوە.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم