بابه‌ت: فه‌یسبووك ئه‌كاونته‌كه‌ی سه‌لمان ڕوشدی داده‌خات
فه‌یسبووك ئه‌كاونته‌كه‌ی سه‌لمان ڕوشدی داده‌خات
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تۆماركردنی به‌كارهێنه‌رێكی به‌ناوی سه‌لمان ڕوشدی، نووسه‌ری كتێبی "ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان" ڕه‌تكرده‌وه و داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت ناوی ئه‌حمه‌د سه‌لمان ڕوشدیه، به‌ڵام ناوی سه‌لمان ڕوشدی به‌كارده‌هێنێت و هه‌موو كه‌س به‌و ناوه‌وه ده‌یناسن، به‌ڵام پێگه‌ی فه‌یسبووك داوای لێكردووه ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌حمه‌د بگۆڕێت تا بتوانێت ئه‌كاونته‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبووك بپارێزێت.
ڕوشدی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو ڕۆژه فه‌یسبووك لاپهڕهكهمی په‌كخستووه و ده‌ڵێت پێی وایه ئه‌و په‌یجه هی من نییه، منیش كۆپییه‌كی پاسپۆرته‌كه‌م بۆ ناردن، دواتر وتیان ده‌بێـت ناوی ئه‌حمه‌د به‌كاربهێنم كه لهپاسپۆرتهكهمدا پێش سه‌لمان دێت و هه‌رگیز بهكارمنههێناوه."
له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا نوسیویه‌تی : "ئێستا جارێكی تر ئه‌كاونته‌كه‌یان چالاك كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌ناوی ئه‌حمه‌د ڕوشدی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مووكه‌س به ناوی سه‌لمان ڕوشدیهوه ده‌مناسێت.. تۆ له‌كوێیت ئه‌ی ممارك زوكیربیرگ؟ ئایا ئه‌م دێڕانه ده‌خوێنیته‌وه" ئه‌وه‌ش له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێگه‌ی فه‌یسبووك.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رێتی پێگه‌ی فه‌یسبووك وه‌ڵامی داوایه‌كی تۆڕی CNN ی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ لێدوانێك له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه.
سه‌لمان ڕوشدی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ناسرا، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆمانێك به‌ناوی "ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان" چه‌ندین ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی له‌سه‌رتاپای جیهانی ئیسلامدا لێكهوتهوه و ئه‌وه‌ش وای له ئایه‌توڵا خومه‌ینی، ڕابه‌ری كۆچكردوی ئێران كرد فه‌توایه‌ك بۆ حه‌ڵاڵكردنی خوێنی ڕوشدی ده‌ربكات.
به‌م دواییانه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سیاسه‌تێكی نوێی په‌یڕه‌وكردووه به‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بێت ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌كاتی خۆتۆماركردن له‌و سایته به‌كاربهێنن و ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم