بابهت: *باوەر سة ر جاوەى بەختەوەريە .. *
[size=16]دەگێرنەوە پیاوێک لە خێزانەکەی تورەبوو وتی:بەڵێن بێت ئەبێت بەد بەختت بکەم،خێزانەکەشی بە ئارامیەوە وتی:تۆ وەک چۆن ناتوانیت بەختەوەرم بکەیت،بەهەمان شێوەش ناتوانیت بەد بەختم بکەیت! پیاوەکە زۆر تورەبوو وتی :چۆن ناتوانم؟ خێزانەکەی هیچ خۆی تیک نەداو بە هێمنی وتی :ئەگەر بەختەوەری لەدەرماڵەدا بێت دەتوانیت بیبریت...ئەگەر لە خشڵ و زێر و زیودا بێت ئەتوانیت بێبەشم بکەیت...کەواتە پێویستە ئەوە بزانیت کە بەختەوەری من لە شتێکدایە،کە لەژێر دەسەڵاتی هیچ کەسێکدا نیە،تەنانەت تۆش! هاوسەرەکەی بەسەرسورمانەوە پرسی:ئەو شتە چیە؟خێزانەکەی دیسان زۆر بەهێمنی و لەسەرخۆییەوە وەڵامی دایەوەو وتی:بەختەوەری من لە باوەرمدایە ،،باوەریشم لە دڵمدایە،،دڵیشم تەنیا لەژێر دەسەڵاتی پەروەردگارمدایە[/size]