بابه‌ت: چــــیــــن و مــــاچــــیـــــن ( شــیـــعـــری نــــاڵــی ) .
چـــــــــیــــــــــن لــــــــه‌ســــــه‌ر چـــــــــین
خه‌تتات فه‌رموو كه خۆشه چین و ماچین
كه ناچین لێره خۆشه چینی ماچین
برۆت هه‌رچین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه قوربان پێم بڵێ چین؟
شكافێكه كڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌رێژێ میسك و عه‌مبه‌ر لێره تاچین
له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت
هه‌زار گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟
ئه‌تۆ میهری و مه‌هرویان ستـاره‌ن
له خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین
هه‌موو زه‌ڕراتی میهری ڕوته باقین
خودامان بۆ به‌قایه لێره لاچین
بڵێ نالی به ئه‌ربابی وه‌فا بێــن
هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین
ئه‌م شیعره به‌لامه‌وه زۆر زۆر جوانه زۆریش ده‌یخوێنمه‌وه بۆیه پێم خۆش بوو ئێوه‌ش بیخوێنه‌وه .:D