بابه‌ت: ئای فۆنێك دژی شكان و پیاكێشان
ئای فۆنێك دژی شكان و پیاكێشان
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی، بۆ باشتركردنی مۆبایلی "ئای فۆن"، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند: ئێستا كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی شووشه‌ی مۆبایلی "ئای فۆن"، ئه‌ویش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شكانی شووشه‌ی ئه‌و مۆبایله.
كۆمپانیاكه به‌مدواییانه داهێنانێكی نوێی تۆماركردووه به‌ناوی "ئهبتلی"، كه مه‌به‌ست لێی پارێزگاریكردنی شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی "ئای فۆن"ه له شكاندن و درزتێبوون له‌ڕێگه‌ی دانانی چینێك له‌دژی به‌ركه‌وتن له‌ژێر شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه و به‌وه‌ش به‌شه‌كانی تری مۆبایله‌كه له‌شكان ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه چه‌ند پلانێكی تری هه‌یه بۆ دانانی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێك، به‌جۆرێك جیاوازی بكات له‌نێوان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه و جوڵه ئاساییه‌كانی مۆبایله‌كه له‌ده‌ستی به‌كارهێنه‌ردا، ئه‌وه‌ش واده‌كات چینه دژه به‌ركه‌وتنه‌كه پێش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه بۆ كاركردن ئاماده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌فته‌ی رابوردوو كۆمپانیاكه به‌رنامه‌یه‌كی نوێی بۆ چاككردنی كهموكوڕیبهكانی خێرا دابه‌زینی شه‌حنی پاترییه‌كانی مۆبایلی "ئای فۆن" و ئامێری "ئای پۆد" بڵاوكرده‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم