بابه‌ت: بۆچی گوڵی سوور نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی یه ؟؟؟
بۆچی دڵداران گوڵی سوور هه‌ڵده‌بژێرن وهکووسیمبولی خۆشه‌ویستی و به‌وه‌فایی...؟/زمانی گوڵ زمانێکی رۆمانسیه
ئه‌و خۆشه‌ویستی و ئاوات و ئازار و ئه‌ندێشانه‌ی له ده‌روون دا هه‌یه ئاشکرای ده‌کات
گوڵێکی سوور له‌باتی چه‌پکێک گوڵ گۆرانی ده‌ڵێته‌وه ،
هه‌ر گوڵه‌که به‌ته‌نها نیه که ده‌بێته هۆی ده‌ربڕێنی ئه‌و هه‌سته به‌ڵکو گه‌ڵاکان و دڕکهکانیشی .
گه‌ڵاکان نیشانه‌ی هیوایه و ،دڕکه‌کان نیشانه‌ی مه‌ترسی یه
گوڵ مانا‌و نیشانه‌ی زۆری هه‌یه
ئه‌گه‌ر گوڵ به‌لای ڕاست دا لار بوبۆوه ئه‌وه مانای [ من ] ه
ئه‌گه‌ر گوڵ به‌لای چه‌پ دا لار بوبۆوه ئه‌وه مانای [ تۆ ] یه
ئه‌گه‌ر گوڵ به‌ده‌ستی ڕاست پێشکه‌ش کرا ئه‌وه مانای ووه‌ڵامێکی باشه
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی چه‌پ پێشکه‌ش کرا ئه‌وه مانای ووه‌ڵامێکی ناخوازه،
له‌کۆندا ژنان گوڵ یان بۆ جوانی به‌کار هێناوه
ئه‌گه‌ر ژن گوڵێکی له‌سه‌ر دڵی دانا ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت [ من خۆشه‌ویستی ده‌که‌م ].
له‌کاتێکدا ژن قژی به گوڵ ده‌ڕازێنێته‌وه ئهوهنیشانهی به ئاگا بوون و پشت ئهسوربوونه
ئه‌گه‌ر ژن گولێکێ له‌سه‌ر ده‌ستی دانا بوو ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ هاوڕێ یه‌تی یان بۆ یادگاره
ڕه‌نگی گوڵ مانا‌و نیشانه‌ی خۆی هه‌یه
گوڵی سوور مانای ئه‌وه‌یه من ڕۆژ ده‌ژمێرم هه‌تا بۆ جارێکی تر یه‌کتری ده‌بینین
گوڵی سوری تۆخ مانای ئه‌وه‌یه من تۆم له‌ده‌ست ده‌چێت