بابه‌ت: ئه‌م چیرۆکه ئه‌فسانه‌ی گوڵی سووره
ده‌گێڕنه‌وه له ڕۆژگارێک دا لاوێکی هه‌ژار جارێکیان ده‌چێت بۆ ئاهه‌نگێک له یه‌کێک له کۆشکه به‌رزه‌کان دا ،
کچێکی زۆر جوانی به‌رچاو که‌وت زۆر سه‌رنجی راکێشا و خۆشی ویست ،
کچه دانیشت بوو لاوه‌که‌ش خۆی گه‌یانده لای و داوای لێ کرد که ڕێگه‌ی بدات سه‌مایه‌کی له‌گه‌ڵ دا بکات،
به‌ڵام کچه‌که داخوازی یه‌که‌ی به‌سه‌ندناکات و داوای لێده‌کات ئه‌گه‌ر گوڵێکی سوری بۆ بهێنێت
ئه‌و کاته ده‌توانێت سه‌مای له‌گه‌ڵ بکات .
لاوه‌که‌ش پێی ووت : ئێستا کوا گوڵی سور هه‌یه و چۆن ده‌ست ده‌که‌وێت ئێمه له
وه‌رزی پاییز داین ...؟
هه،وو باخه‌کان و شاره‌که‌ش گوڵی سوری تیا نه‌ماوه
کجه‌که‌ش پێی ووت : ئه‌وه کێشه‌ی من نیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌مام له‌گه‌ڵدا بکه‌یت بڕۆ گوڵی سوور م بۆ بهێنه .
لاوه هه‌ژاره‌که‌ش به‌دڵی شکاوه‌وه له کۆشکه‌که چوه ده‌ره‌وه‌و له شوێنێکدا به ماته‌مینی لێی دانیشت ،
چۆله‌که‌یه‌کی بچکۆله ی جوان لێی نزیک بووه‌وه و کوڕه‌که‌ی خۆش ده‌ویست
و لێی پرسی : هاوڕێ ی به‌ڕێزم چیته بۆچی وا دڵ ته‌نگی ...؟
ئه‌ویش پێی ووت : گوڵێکی سوورم پێویسته
چۆله‌که پووتی : چۆن...؟ کوا گوڵی سوور ئێستا له شاردا هه‌یه...؟
کوڕه‌که ووتی : من کچێکم خۆش ده‌وێت و داوای کردووه که گوڵێکی سووری بۆ به‌رم به‌ڵام چۆن ...؟
نازانم چی بکه‌م
چۆله‌که ووتی : هیچ غه‌مبار مه‌به من ده‌ڕؤم و هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م گوڵی سوورت بۆ په‌یدا بکه‌م له ناو باخچه‌که
و جۆله‌که فڕی بۆ شوێنێکی زۆر دوور هه‌تا گه‌ییشته بێستانێک که گوڵی زۆری تیا بوو
سه‌یری هه‌موو شوێنه‌کانی کرد به‌ڵام هیچ گوڵێکی سووری به‌دی نه‌کرد .
له‌سه‌ر زه‌وی یه‌که دانیشت و ده‌ستی کرد به‌گریان
دارێک که هه‌ندێک گوڵی پێوه بوو چۆله‌که‌که‌ی بینی به‌کوڵ ده‌گریا
لێی پرسی : ئه‌ی بچکۆله‌ی جوان ئه‌وه بۆچی ده‌گریت ..؟
ووتی : به‌دوای گوڵی سوور دا ده‌گه‌ڕێم بۆ هاوڕێکه‌م به‌ڵام هیچ نابینم و ده‌ستم نه‌که‌وتووه .
داره‌که ووتی : ئێمه له وه‌رزی پاییز داین و گوڵی سوور له ناو بێستانه‌کان و .
ده‌ره‌وه دا نه‌ماوه
چۆله‌که ووتی : ئه‌زانم به‌ڵام من زۆر پێویستمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێکه‌م خۆش ده‌وێت و نامه‌وێت دڵته‌نگ بێت.
داره‌که‌ش ووتی :
تۆ به‌ڕاستی به هه‌ر نرخێک بێت گوڵت ده‌وێت...؟
چۆله‌که ووتی : من ته‌نها ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش به هاوڕێکه‌می بکه‌م …!
داره‌که ووتی : گوێبگره له‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم ئه‌وه بکه …
چلێک له لقه ووشک بووه‌کانم بکه‌ره‌وه له دڵی خۆت دا بیچه‌قێنه
ئه‌و خوێنه‌ی که لیی دێته خواره‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر گوڵه‌که و سووری ده‌کات و گوڵه‌که‌ی لێبکه‌ره‌وه‌و بیبه بۆ هاوڕێکه‌ت …
چۆله‌که‌که‌ش ووه‌کوو داره‌که پێی ووتوبوو وای کرد
و چلێکی له لقێکی داره‌که کرده‌وه و زۆر به توندی له دڵی خۆی چه‌قاند خوێن هاته‌خواره‌وه به‌سه‌ر گوڵه‌کان دا و سووری کردن
چۆله‌که‌که‌ش به‌خێرایی فڕی و خوێن له دڵی ده‌تکایه خواره‌وه و گه‌ییشته‌وه لای کوڕه هه‌ژاره‌که و گوڵه‌سووره‌که‌ی دایه ده‌ستی ،
کوڕه‌که‌ش له تاو خۆشی خۆی بیری چوو سوپاسی چۆله‌که‌که بکات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی بۆی کێشاویه‌تی ،
به‌خێرایی کوڕه‌که گه‌ڕایه‌وه هۆڵی ئاهه‌نگه‌که بۆلای کجه‌که به‌بێ بیر کردنه‌وه له چؤله‌که‌که .
، به‌کچه‌که‌ی ووت : ئه‌وه گوڵی سوورم بۆ هێنای .
ئه‌ی کچی جوان ئه‌توانم ئێستا سه‌مایه‌کت له‌گه‌ڵ بکه‌م ...؟
کچه‌که‌ش پێی ووت : به‌داخه‌وه کات به‌سه‌ر چوو ئه‌ی کوڕی باش که‌سێکی تر له‌تۆ جوان تر و له تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند تر هات گووڵی سووری بۆ هێنام …!1
، کوڕه‌که‌ش جارێکی تر به‌دڵی شکاوه‌وه چووه ده‌ره‌وه
و گوڵه سووره‌که‌ی له‌ده‌ست که‌وته خواره‌وه که‌وته به‌ر پێی هه‌ر که‌سێک له‌وێدا بڕؤیشتایه ...
به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری بکه‌وێته‌وه که چۆله‌که‌که چی بۆ کردووه …
چۆله‌که‌که له‌به‌ر توندی برینه‌که‌ی دڵی گیانی سپارد .
له‌و ڕۆژه‌وه خه‌ڵکی گوڵی سوور به سونبلی خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری داده‌نێن .
له‌وه‌ی که چۆله‌که‌که کردی له پێناوی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ هاوڕێ که‌ی .
خۆشه‌ویستی شتێکی جوانه ...وه‌کو گوڵ ده‌رئه‌که‌وێت تیاماندا ...ته‌نها وێنه‌ی ده‌کێشین ......به‌ڵام ناتوانینن بۆنی عه‌تره‌که‌ی وێنه بکێشین .