بابه‌ت: نـــهوهی پــــــایـــــــــز
نـــهوهی پــــــایـــــــــز
له وه‌رزی کام ساڵ ده‌پرسی له‌کام په‌ڕه‌ی دڵت من دهنوســی
له کام ڕۆمان ناومت دیوه چیدی مه‌گه‌ڕی به‌دومدا تۆ بێههستی
... ده‌ڵێی من ئاشــــقم ئاوا له ئهشــــــــــــــــــق دهپرســـــــی
تۆ به‌هــــاری من پایزم بۆ له گهڵـــــــای زه‌ردم ناپـــرســــــــی
بتـــــــــکهمه قوتابــــی کام شـعرم له کام ڕۆمــــان ناوت بێنم
وه‌کــــو کزه‌بای پــــــــایــزم گه‌ڵاوی وه‌ریو له‌جێگای تۆ ده‌دوێنم
لهکــــام خانــــــهقا به‌دوات بگه‌ڕێم که‌تۆ فریشــتهی خهمـــــی
خـــه‌م چرای داگیرســاوی ئه‌به‌ده تۆش له‌ده‌وری وه‌کو شه‌می
له کـــام دڕک بپرسم کام گوڵــــت داوه له پرچــــی ڕهشـــــت
له کـــام کتێب بپرســم چ ڕۆمانێــــکی دیوه چــاوی گهشــــت
له كـام ئۆقیانوــس بپرسم ههنســــکت بۆ ده‌ریای فرمێــسـکه
جه‌سته‌ی من قه‌دی داری وشکه تۆ پرچت گوڵاڵهیهو قه‌دت ئێسکه
له کام کــــــزهبا بپرســــم تاڵــی پرچت به‌ره‌و کام جــێژوان دهبــات
به‌هاری تۆ زۆر به‌تینه ئه‌ترسم پایزی ڕه نگ زه‌ردی من له‌ناو بباتت
بهمن بڵێ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت له‌كوێ ده‌بیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]