بابه‌ت: ھەق نیە ھێندە بیرتکەم
ھەق نیە ھێندە بیرتکەم
بەڵام لە کوێدا ھەق ماوە..
خوێنەر چوزانێ شیعری من
چەند جارە جەرگی سوتاوە..
من زەلیلی دەستی دڵمم
ئەو نەبێ من بۆ وا شێتم..
کە دڵنیام نایەیتەوە
نازانم بۆ چاوەرێتم؟؟؟؟
ڕۆی چیتر نایه‌ته‌وه ئه‌و ڕۆژانه‌ی چاوه‌ڕێت بووم
جارێکی تر باست ناکه‌م له ژیانم ده‌رت دێنم
گه‌ر زمانیشم باست بکا من سوێند ده‌خۆم ده‌یقرتێنم
چونکه ئازیز خۆشهوستیم شایه‌نی تۆی نه‌فام نیه
ده‌بڕۆ ئیتر ئه‌ی بێ وه‌فا دڵی من شوێنی تۆ نیه[size=16][/size]