1

بابه‌ت: چه‌ند ڕێگایه‌ک بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی ژیان

[size=24]هه‌موومان له‌ژیانماندا چه‌ندین ئامانجمان گرتۆته‌به‌ر و له‌هه‌وڵداین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌
_ ئامانجه‌که بۆخۆتان پێناسه‌ بکه‌ن .
_ ئامانجه‌که‌تان به‌شێوه‌یه‌کی نادیار مه‌هێلنه‌وه‌و به‌ڕوونترین شێوه‌ تێبڕوانن.
_ بۆگه‌یشتن به‌ئامانجێک ده‌بێت هه‌وڵی پێویست بدرێت و بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ده‌بێت چی بکه‌ن.
_ ئامانجه‌که‌تان دابه‌ش بکه‌ن بۆچه‌ند به‌شێکی بچووک ‌وله‌هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌ لێی ورد ببنه‌وه‌ و بۆهه‌ربه‌شێک هه‌نگاوی پێویست
دیاری بکه‌ن تاوه‌کو به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامی بده‌ن
_ بۆ ئامانجه‌که‌تان پێوه‌رێک دیاری بکه‌ن ،بۆنموونه‌ئه‌گه‌ر ئامانجه‌که‌تان دڕێژه‌دان به‌خوێندنه‌ بیری لێبکه‌نه‌وه‌ که‌ده‌تانه‌وێت
تاچ ئاستێک درێژه‌ به‌خوێندن به‌ن.
_ ئاستی به‌ره‌وپێش جوونتان بپێون ،هه‌میشه‌ کاتێک بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان بکه‌ن بۆبیرکرنه‌وه‌ له‌وکارانه‌ی که‌بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌
که‌تان هه‌وڵتان داوه‌ وڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنتان چه‌ند بووه‌
_ بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌که‌تان کاتێک دیاری بکه‌ن وفرسه‌تی کۆتایتان له‌بیر بێت ئه‌م کاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌هه‌وڵی زیاتر
بده‌ن
_ ئامانجێک هه‌ڵبژێرن که‌توانایی گه‌یشتنتان به‌وئامانجه‌هه‌بێت ،ژیان خه‌یاڵێکی شیرین نیه‌ که‌به‌خه‌یاڵکردنه‌وه‌ پێیبگه‌ن،به‌ڵکو
ڕاستیه‌که‌ که‌زۆر شتی تێیدا کۆبووه‌ته‌وه‌ ،له‌م ڕووه‌وه‌ ئامانجێک بگرنه‌ به‌ر که‌دڵنیابن ده‌توانن پێیبگه‌ن
_بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌که‌تان به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌بێت که‌یارمه‌تی ه‌رتان بێت
_ ئامانجه‌که‌بکه‌نه‌چه‌ند قۆناغێک ژیان پێک هاتووه‌ له‌چه‌ند قۆناغێکی جیاواز بۆگه‌یشتن به‌ئامانجێک ده‌بێت چه‌ند قۆناغی
جیاواز ببڕین ،رووداوی یه‌کشه‌وه‌ ،گه‌یشتن به‌ئامانج نییه‌ ،به‌ڵکوهه‌نگاوه‌کانی به‌رده‌وام هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌.
                                     


                                                              سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ[/size]

2

وه‌ڵام: چه‌ند ڕێگایه‌ک بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی ژیان

ئامانجێک هه‌ڵبژێرن که‌توانایی گه‌یشتنتان به‌وئامانجه‌هه‌بێت ،ژیان خه‌یاڵێکی شیرین نیه‌ که‌به‌خه‌یاڵکردنه‌وه‌ پێیبگه‌ن،به‌ڵکو
ڕاستیه‌که‌ که‌زۆر شتی تێیدا کۆبووه‌ته‌وه‌ ،له‌م ڕووه‌وه‌ ئامانجێک بگرنه‌ به‌ر که‌دڵنیابن ده‌توانن پێیبگه‌ن

dast xosh smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm