بابه‌ت: وت‌و وێژهكانی من و تۆ له‌گه‌ڵ خوا
[size=16]هه‌موومان به په‌نامه‌كی و به‌نهێنی ،له‌گه‌ڵ خودا چه‌ندین ده‌رده دڵمان هه‌یه، كه كه‌س ئاگای لێیان نیه‌و، خۆمان ده‌یڵێین و خودا‌ش بیسه‌ره، كام خودا؟! هه‌ر ئه‌و خودا لهبیركراوهی كه له‌كاتی بێ كه‌سی و كڵۆڵیدا سه‌رشاخی ده‌گرین، هه‌مان ئه‌و خودایه‌ی كه هیچ كاتێك ئێمه له‌بیر ناكات.
پێموت: ماندوم
وتی : (لاتقنطوا من رحمة الله) نا‌ئومێد مه‌به له ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خودا (سوره‌ی زمر/ ئایه‌تی 53)
وتم: ئه‌ڵێ ی منت له‌بیر كردووه ؟!
فه‌رمووی: (فاذكروني اذكركم) یادم كه‌نه‌وه تا یادتان بكه‌مه‌وه (البقره/ 152)
وتم: ده‌بێ هه‌تا كه‌ی ئارام بگرم ؟
فه‌رمووی: (وما يدريك لعل الساعة تكون قريبا)تۆ چی ئه‌زانی! ڕه‌نگه واده‌كه‌ی نزیك بێت (الاحزاب/63)
وتم: تۆ گه‌وره‌و نزیكیت و منیش بچوك ، زۆر دوره! تا ئه‌وكاته من چی بكه‌م؟
فه‌رمووی (واتبع ما یوحی الیك واصبر حتی یحكم الله) ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌به‌تۆم داوه ئه‌نجامیان بده و ئارام بگره تا خودا خۆی بڕیار بدات ( یونس/ 109)
وتم: زۆر له‌سه‌ر خۆی! تۆ خودایت و سه‌بوور! منیش به‌نده‌ی تۆم و ده‌فری ئارامگریم بچوكه......وه یه‌ك ئاماژه بكه‌ی ته‌واو!
فه‌رمووی: (عسی ان تحبوا شیئا وهو شر لكم) ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی تۆ پێت خۆشه له‌به‌رژه‌وه‌ندیت نه‌بێت (البقره/216)
وتم: من به‌نده‌ی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی تۆم ، باشه چۆن دڵت دێت ؟
فه‌رمووی (ان الله بالناس لرئوف رحیم) خودا سه‌باره‌ت به هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه(البقره/143)
وتم: دڵم گیراوه!
فه‌رمووی: (بفضل الله وبرحمته فبذلك فليفرحوا) (خه‌ڵكی به‌چی دڵیان خۆشكردووه) ده‌بێت به فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خودا دڵخۆش بن (یونس/ 58)
وتم: قهیناكا گرفت نیه، توكلت علی الله
فه‌رمووی: (ان الله یحب المتوكلین) خودا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت كه هه‌میشه پشتی پێ ده‌به‌ستن (ال عمران/159)
وتم: زۆر سوپاسگوزارم، به‌ڵام ئه‌ڵێ ی ئه‌مجاره‌یان وتت باش ئاگات له‌خۆت بێت!
فه‌رمووی: (ومن الناس من يعبد الله علي حرف فان اصابه خير اطمأن به وان اصابته فتنة انقلب علي وجهه خسر الدنيا والاخرة) هه‌ندێك خه‌ڵك ته‌نها به‌زمان په‌رستشی خوا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت، ئارام و دڵخۆش ده‌بن، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك وه‌ك تاقی كردنه‌وه ڕویان تێ بكات ، ئه‌وا ڕو وه‌رده‌گێڕن، خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی دونیا‌و ئاخیره‌ت ده‌بن. (حج/ 11)
وتم: چه‌ند هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌كه‌م!
فه‌رمووی: (فأنی قریب) خۆ من نزیكم !( البقره/ 186)
وتم: تۆ هه‌میشه نزیكی " من دورم ... بریا ده‌كرا له‌تۆ نزیك ببمه‌وه!
فه‌رمووی: (واذكر ربك في نفسك تضرعا وخيفة ودون الجهر من القول بالغدو والاصال) هه‌موو به‌یانی و ئێواره‌یه‌ك له‌پێش خۆته‌وه به‌ترس و كروزانه‌وه و به‌ده‌نگێكی له‌سه‌رخۆ یادی په‌روه‌ردگارت بكه (الاعراف/205)
وتم: ئاخر ئه‌مه‌ش پێویستی به یارمه‌تیه!
فه‌رمووی: (الا تحبون ان یغفر الله لكم) ئایا پێتان خۆش نیه خوا لێتان خۆش بێت؟ (نور/ 22)
وتم: دیاره، بێگومان پێم خۆشه لێم خۆشبی!
فه‌رمووی: (واستغفروا ربكم ثم توبوا اليه) ده‌ی داوا له‌خوا بكه‌ن تا لێتان خۆشبێت، وهتهوبه بكه‌ن ( هود/90)
وتم: به‌م هه‌موو گوناهه‌وه؟ ئاخر ده‌توانم چی بكه‌م؟
فه‌رمووی: (ال‌م یعلموا ان الله هو یقبل التوبه عن عباده) مه‌گه‌ر ئێوه نازانن كه ئه‌وه خودایه كه ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێت؟! (توبه/104)
وتم: ئیتر ڕوی ته‌وبه كردنم نیه.
فه‌رمووی: (غافر الذنب وقابل التوب) به‌ڵام" ئه‌وه خودایه كه لهگوناههكان خۆش ده‌بێ و ته‌وبه‌ش وه‌رده‌گرێت.(غافر/3)
وتم: به‌م هه‌موو گوناهه‌وه؟ بۆ كام گوناهم ته‌وبه بكه‌م؟
فه‌رمووی: (ان الله يغفر الذنوب جميعا) خودا له هه‌موو گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت.(زمر/53)
وتم: ئه‌گه‌ر هه‌م دیس گوناه بدۆزمه‌وه؟ هه‌ر لێم خۆش ده‌بی؟
فه‌رمووی: (ومن يغفر الذنوب الا الله) "بۆچی نا" جگه له‌خوا كێیه لهگوناههكان خۆش ده‌بێت؟ (ال عمران/135)
وتم: نازانم بۆچی هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وتهیهتدا كه‌م دێنم" گڕ ده‌گرم " ده‌توێمه‌وه" عاشق ده‌بم" ته‌وبه ده‌كه‌م"
فه‌رمووی: (ان الله يحب التوابين ويحب المتطهرين) "ئه‌وه بزانه كه" خودا‌ش ته‌وبه‌كاران و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه پاكن خۆش ده‌وێت.( البقره/ 222)
بێ ویستی خۆم له‌پڕ وتم: الهی " ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من ! ئاخر جگه له‌تۆ من كێم هه‌یه؟
فه‌رمووی: (الیس الله بكاف عبده) مه‌گه‌ر خودا بۆ به‌نده‌كانی به‌س نیه؟ (زمر/36)
وتم: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو میهرهبانیهتدا ده‌توانم چی بكه‌م؟
فه‌رمووی: (يا ايها الذين يَمنوا اذكروا الله ذكرا كثيرا وسبحوه بكرة واصيلا هو الذي يصلي عليكم و ملائكته ليخرجكم من الظلمت الي النور وكان بالمؤمنين رحيما) ئه‌ی ئیمانداران" زۆر یادی خوابكه‌ن و شه‌وو ڕۆژ ته‌سبیحاتی بكه‌ن، ئه‌و زاتێكه " كه خۆی و فریشته‌كانی درودو ره‌حمه‌تتان بۆ ده‌نێرن ، تا ئێوه لهتاریكیهوه بۆ ڕوناكی ده‌ربێنن، خودا سه‌باره‌ت به ئیمانداران میهره‌بانه.( الاحزاب/ 42)
وتم: هیچ كه‌س نازانێت چی به‌دڵمدا ده‌گوزه‌رێت.
فه‌رمووی: (ان الله يحول بين المر‌و وقلبه) خودا ئاگای له نێوان دڵه‌كان و مرۆڤه‌كانه.(الانفال/24)
وتم: جگه له‌تۆ هیچ كه‌سێكم نیه.
فه‌رموی : (نحن اقرب الیه من حبل الورید) ئێمه له‌ڕه‌گی بناگوێ نزیكترین له‌مرۆڤه‌وه.(ق/16)
به‌خۆمم وت: خوداوه‌ند "خالقی بونه‌وه‌ر" له‌گه‌ڵ فریشتهكانیدا درود بۆ ئێمه ده‌نێرن تا هیدایه‌ت وه‌رگرین؟!
ده‌ی كه‌واته ده‌بێ بیسه‌لمێنم كه شایسته‌ی سڵاو‌و درودی عهرشیهكانم.
ده‌بێت گه‌وهه‌ری ناخم له‌هه‌ر ژهنگو ژارێك پاك كه‌مه‌وه.
و\محسن جلال له فارسى يه وه[/size]